ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-ئازەر مەهدەوان: شاری سنووریی وان لە تورکیا لە ساڵانی دواییدا ڕۆڵی سەرەکی لە پێوەندییەکانی تاران و ئەنقەرە گێڕاوە.
ئەو شارە بووەتە شوێنی ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی و ئابووری دوو وڵاتەکە و هەروەها گرینگترین شاری گەشتیاری بۆ گەشتیارانی ئێرانی.
گرووپی مێدیایی مێهر لەسەر بانگهێشتی کایهان تورکمان ئوغڵوو، پەرلەمانتاری وان لە پەرلەمانی تورکیا بۆ ماوری سێ ڕۆژ لە ئەو شارە بوو. گرووپی نێردراوی مێهر بریتی لە حسامەدین حەیدەری، جێگری هەواڵ، محەمەد ڕەزا مورادی بەرپرسی گشتی نێودەوڵەتی و هەواڵە دەرەوەییەکان، ئازەر مەهدەوان بەرپرسی بەشی تورکی هەواڵدەری مێهر و محەمەد سەرفی بەرپرسی ڕۆژنامەی تارام تایمز بوو.
فەرهەنگ و هونەری ئێران لە دڵی بازاڕی نەریتی وان
یەکێک لە ئەو شوێنانەی کە گرووپی مێدیایی مێهر سەردانی کرد، بازاڕی نەریتی (بدستەن)ی وان بوو. ئەو بازاڕە بە شێوەی نەریتی چێ کراوە و شوێنی نمایش کردن و فرۆشی پیشەی دەستی ئەو وڵاتەئە. خاڵی جێگای سەرەنج بوونی قاڵی و گڵێمی هونەرمەندانی ئێرانی لە هەندێک دووکانی ئەو بازاڕە بوو.

هەروەها یەکێک لە دووکانەکانی تر لە ئەو بازاڕە ، تابلۆی نووسراوی هونەرمەندانی قەڵەمی خەڵکی وان بوو. بەکارهێنانی شێحرەکانی حافز و شێوەی نووسینی ئێرانی، قووڵایی هاوبەشیە فەرهەنگی و هونەریەکانی دوو وڵاتی تورکیا و ئێران بوو.
دیدار لەگەڵ هەواڵنێرانی خۆجەیی تورک و جەخت لەسەر هاوکاری مێدیایی
لە پەراوێزی سەردانی ڕۆکی یەکەم لە وان، کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندی مێدیایی مێهر و هەواڵنێوانی هەواڵدەری ئەناتۆڵی، دەمیراورن، یەکێتی ڕۆژنامەڤانانی وان و دیکەی هەواڵنێوانی خۆجەیی بەڕێوە چوو. لە ئەو کۆبوونەوە دوولایەنەکە لەسەر هاوکاری راستەوخۆی نێوانیان جەختیان کرد لە جیاتی ئەوەی کە هەواڵی وڵاتانی بەرانبەر لە ڕێگای مێدیای لایەنی سێهەمەوە ووەربرگن. هەەروەها جەخت کرا کە ئێران و تورکیا دوو دراوسێی موسڵمان بە بەرژەوەندی هاوبەش و لە زۆربەی پرسە ناوچەییەکان خاوەن ڕوانگەی هاوبەشن و نابێت هەواڵە دەست یەکەکان لە ڕێگای مێدیا ڕۆژاواییەکانەوە وەربرگن.

محەمەد ڕەزا مورادی، بەرپرسی هەواڵە دەروەییەکانی هەواڵدەری مێهر، بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل و پێداویستی ئاگادار کردنەوە لە ئەو بارەوە وتی: وڵاتی قەتەر سیاسەتی بێ ئاڵۆزی لە ناوچەکە دەباتە پێشەوە بەڵام سەرەڕای پێوەندی ستراتیژیکی لەگەڵ ئەمریکا، ئەو وڵاتە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر. پێوەندی ستراتیژیکی تورکیا و ئەمریکاش بە قووڵایی پێوەندی قەتەر و ئەمریکا نییە. ئێمە چەندین جار هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە تورکیامان بینیوە. ئیسرائیل کۆریدۆری داوودی هێناوەتە ئاراوە کە لە بەرزاییەکانی گولانەوە دەستی پێکردووە و لە بەشی ڕۆژهەڵاتی تورکیا و تەنانەت سووریاش تێدەپەڕێت. ئێوە هەواڵنێران ئەرکی سەرشانتانە مەترسی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە تورکیا و ناوچەکە باس بکەن.
جەخت لەسەر پێوەندی زانکۆیی لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی وان
لە دیدار لەگەڵ پڕۆفسۆر حەمدوڵڵا شولی، سەرۆکی زانکۆی وان لەسەر هاوکاری زانکۆیی جەخت کرا. ناوبراو بە ئاماژە بە 60 خوێندکاری ئێرانی لە ئەو زانکۆیە وتی زانکۆی وان یەکێک لە باشترین زانکۆکانی تورکیا و ئەورووپایە و بەهۆی نزیک بوون بە ئێران دەتوانێت میوانداری خوێندکارانی دراوسێ بێت.

هەروەها زیادی کرد: لە دوو ساڵ پێشەوە، زمان و وێژەی فارسی زیاد بووەتە بوارەکانی خوێندنی ئەو زانکۆیە و لە ئەو ماوەیەدا 50 خوێندکار وەرگیراوە.
ڕۆژی دووهەم
بوونی چالاکانەی ئێران لە بازاڕی بازرگانی تورکیا
گرووپی مێدیایی مێهر لە ڕۆژی دووهەمدا لەگەڵ مێهمەت ئەسلان سەرۆکی شاندی بەرپرسانی شارۆچکەی پیشەیی وان دیداری کرد و دەفرایەتی ئابووری و بازرگانی ئێران و تورکیا لێک درایەوە.
ئەسلان بە ئاماژە بە گرینگایەتی ئەرکی هەواڵنێران لە جیهانی ئەمڕۆدا وتی: هەواڵنێوان لە غەززە لە نێو شەڕدا هەوڵ دەدەن دەنگی خەڵکەکەیان بن.

ئەسڵان ڕایگەیاند شارۆچکەی پیشەیی وان لە ساڵی 2002 دەستی بەکار کرد و ئێمە لێرە بە 379 شارۆچکەی پیشەیی لە تورکیا و 10 هەزار هێز لە ئەو شارۆچکە داکۆکی سەرەکی ئێمە لەسەر پێوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێرانە. نزیک بە 5 کۆمپانیای ئێرانیش لە ئەو شارۆچکەیەدان.
پێداویستی تورکیا بە هێزی داهێنەرانی کاری ئێرانی
شاندی مێدیایی مێهر لەگەڵ مەحموود گدیت، سەرۆکی شاندی خێرا کردنەوەی گەشەپێدان، دیداری کرد و ناوبراو لە ئەو دیدارەدا وتی کە لە ئێرە داهێنەرانی کاری ئێرانیش هەەن و ئێمە دەتوانین لەبەر گەمارۆکان لەسەر ئێران، شتومەکی ئێرانی بە نوی تورکیاوە بفرۆشین.

هەروەها ڕایگەیاند کە ئێمە زۆر پێمان خۆشە کە پێوەندی بازرگانی بەهێز و تۆکمەمان لەگەڵ ئێران هەبێت.
مۆزەخانەەی وان بە 2 هەزار و 551 ئاسەواری مێژوویی
یەکێک لە ئەو بەشانەی کە شاندی مێدیایی مێهر سەردانی کرد، مۆزەخانەی شاری وان بوو.

بەشداری لە نوێژی هەینی
بەشداری لە نوێژی هەینی شاری وان یەکێکی تر لە بەرنامەکانی شاندی مێهر بوو. یەکێک لە خاڵە بەرچاوەکان لە نوێژی هەینی بەشدار نەبوونی ژنانە کە ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ نەریتی تورکیا.

چێشتە تورکیاییەکانی نزیک لە حەزی ئێرانیەکان
هاوبەشیە فەرهەنگی، مێژوویی و دینیەکانی نێوان خەڵکی تورکیا و ئێران لە خۆراکە خۆجەییەکانی شاری وان بەرچاوە و جۆرە چێشتگەلێک دەبینرێت کە زۆر نزیک لە خۆراکە ئێرانیەکانە.

پشیلەکانی وان هۆکاری سەرەکی ڕاکێشانی گەشتیار
یکی از برنامههای جالب بازدید هیئت رسانهای مهر، حضور در بخش پرورش گربههای وان بود که در سالهای اخیر به مرکزی جذاب برای گردشگران داخلی و خارجی تبدیل شده است. این موضوع نشاندهنده این است که ترکیه در صنعت گردشگری از هر ظرفیتی برای معرفی جاذبههای خود و جذب گردشگر بهره میبرد.

پشیلەکانی وان لەبەر تایبەتمەندی تایبەتیان، لەوانە چاوی دووڕەنگ و حەزیان لە یاری لەگەڵ ئاو، زۆر جیاوازتر لە پشیلەکانی دیکە کە هەر ئەوە بووەتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی بۆ ئەو شارە.
هەیوانی وان
دوایین بەرنامەی ڕۆژی دووهەم چوون بۆ هەیوانی شاری وان بوو. لە ساڵانی دواییدا ، تورلیا هەوڵی چێ کردنی هەیوانگەلێکی لە بەرزترین شوێنەکانی ئەو شارە داوە تا دیمەنی جوان و ڕوانگەیەکی گشتی لە شار بۆ گەشتیاران چێ بکات.

ڕۆژی سێهەم
دوورگەی مێژوویی ئاقدامار و بوونی ئەرمەنیەکان
دوورگەی ئاقدامار یەکێک لە گرینگترین شوێنە گەشتیاریەکانی شار وانە. ئەو دوورگە لەبەر بوونی کڵێسەی مێژوویی ئاقدامار کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دەی زایینی، بەناوبانگە. کڵێسەکە خاوەن نەخش و نیگاری بەرچاو لە سەردەمی ئورارتو و وێنەگەلێک لە ئاژەڵە لەناوچووەکانە. گرینگایەتی مەعنەوی ئەو کڵێسە، سەرەنجی تایبەتی هاووڵاتیانی ئەرمینیایی ڕادەکێشێت.

کۆمەڵەی تاریریا؛ یەکگرتنی سروشت و مێژوو
گەشەی پیشەی گەشتیاری لە تورکیا بووەتە هۆیدروست بوونی داهێنا و ئایدیای نوێ لەلایەن هۆتێلدارەکانەوە. ناوەندەی فەرهەنگت، هونەر و چێشت لێنانی تاریریا یەکێک لە ئەو شوێنانەیە کە دەرەنجامی ئایدیایەکی جیاواز لە ئەو شارە دێتە ئەژمار.
ئەو کۆمەڵە لەلایەن ئەندازیارانی بەنگلادشیەوە داڕێژراوە و بە دانانی دیواری شووشەیی هەوڵ دراوە پێوەندی لەگەڵ سروشت بپارێزرێت.
وێنەی یەحیا سینوار لە ناوەندی شار
بەشداری خەڵک لە خێوەتەکانی کۆ کردنەوەی یارمەتی بە خەڵکی غەززە کە داڕشتنەکەی بە شێوەی قودس بوو و هەروەها دانانی وێنەی گەورەی شەهید یەحیا سینوار لە ناوەندی شار، نیشانەی بیر و بڕوای قووڵی خەڵکی وان بە ئەو هزرە و نیزک بوونی ئێران و تورکیا لە ئەو بارەوەیە.

Bi renovasi Kurmanciya Danovsin ji bo Ewa:
Şandeyek ji rayedarên Ajansa Nûçeyan Mehr serdana Wanê kir.
Di dema rêwîtiyê de, rojnamevanên Îranî serdana cihên geştiyariyê û çandî yên Wanê kirin.
Shari Van Bovetah gera çandî û şaristanî ya herî baş a Îran û Tirkiyeyê û rêbera rêwîtiyê ya ji bo gureşvanên Îranî ye.
Ajansa Nûçeyan Mehr, bi 6 zimanan Farisî, Erebî, Îngilîzî, Tirkî, Urdû û Kurdî, medyaya bi nav û denga
Your Comment