AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٢:١١

کوردەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا دژی ئەحمەد شەرع هاتنە دەنگ

کوردەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا دژی ئەحمەد شەرع هاتنە دەنگ

گرووپێک لە کوردەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا سکاڵایەکی فەرمیان لە دژی ئەحمەد شەرعیان پێشکەشی دادستێنی فیدراڵی ئەو وڵاتەیان کردووە و ناوبراویان بە کۆمەڵکوژی و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار کردووە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا نووسی: ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا کە ساڵی ڕابردوو دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد هاتە سەر دەسەڵات، لەلایەن ئەنجومەنی کۆمەڵگای کوردی ئەڵمانیاوە بە ڕۆڵگێڕان لە جەنایەتی جەنگی و کۆمەڵکوژی تاوانبار کردووە.

بە وتەی دادستێنی ئەڵمانیا، ئەو سکاڵا هەفتەی رابردوو لەلایەن ئەنجومەنی کۆمەڵگای کوردی ئەڵمانیاوە تۆمار کراوە و ئەحمەد شەرع بە ڕۆڵگێڕان لە کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە ساڵی 2014 و سەپاندنی توندوتیژی سیستەماتیک لە دژی کەمینەکان لە سووریا و عێراق تاوانبار کراوە.

مهمت تانریوردی ، جێگری سەرۆکیKGD ، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەڵمانیا بەستێن و بەرپرسیارێتی ئەوەی هەیە کە هۆکارەکانی ئاوەها جەنایەتێک بە بێ سەرەنج بە بە شوێنی ڕوودانەکە شوێنگیری بکات.


News ID 57520

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha