AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٤ ١٥:١٨

گرۆسی: پێویست ناکات دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بڕواتە ئەنجومەنی ئاسایش

گرۆسی: پێویست ناکات دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بڕواتە ئەنجومەنی ئاسایش

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: هێشتا پێویست ناکات فایلی ئەتۆمی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بگوازرێتەوە، بەڵام دەبێت هاوکارییەکان بە جددی زیاتر بکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائیل گرۆسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێران دەبێ بە جددی هاوکارییەکانی لەگەڵ پشکنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەوپێش ببات بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیادبوونی گرژیەکان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا بکات.

ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کرد کە هەرچەندە ئاژانسەکە لە دوای شەڕی مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە لەگەڵ ئیسرائیل نزیکەی دەیان پشکنینی لە ئێران ئەنجامداوە، بەڵام ڕێگەی پێنەدراوە بۆ گەیشتن بە گرنگترین دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، ئەوانیش فۆردو، نەتەنز و ئیسفەهان، کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە بۆردومانکرابوون.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئیدیعای کرد: هێرشەکان زیانێکی زۆریان بەو دامەزراوانە گەیاندووە و چارەنووسی ٤٠٨ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی نزیک لە پلەی چەک ناڕوونە و ئەمەش پێویستییەکی زیاتری دروستکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان، و دەبوو زووتر پشکنینەکان دەستپێبکەینەوە.

News ID 57457

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha