بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار فەرەج ڕۆستەمی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: لە ئەنجامی گەشت و بۆسەنانەوەی سنووروانیی شاری مەریوان لە پێناو کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی پارێزگای کوردستان، 41 هاووڵاتیی بیانی سەر بە وڵاتانی ئەفغانستان، بەنگڵادێش و پاکستان دەستگیر کرا.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕادەستکرانی دەستگیرکراوان بە ناوەندی هاوپەیوەند پاش کامڵکرانی دۆسیەکانیان، هوشداری دا: هەر جۆرە دەستدرێژی و سنووربەزاندنێک لە سنوورەکانی پارێزگای کوردستان بە توندی وەڵام دەدرێنەوە.
Your Comment