AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٧ ١٧:٢١

لەسێدارەدرانی سیخۆڕێکی مووساد لە ئێران

لەسێدارەدرانی سیخۆڕێکی مووساد لە ئێران

سەرۆکی گشتیی دادگا و سەرۆکی ئەنجومەنی دادی پارێزگای قوم لە جێبەجێ‌کردنی حوکمی لەسێدارەدانی سیخوورێکی مووساد لەو پارێزگایە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەزگای دادی ئێران، حوجەتولئیسلام سەید کازم مووسەوی سەرۆکی گشتیی دادگا و سەرۆکی ئەنجومەنی دادی پارێزگای قوم لە لەسێدارەدانی سیخوورێکی مووساد لەو پارێزگایە هەواڵی دا و وتی: حوکمی لەسێدارەدانی ئەو سیخۆڕە بە دەست‌نیشانکردنی حوکمی موحاربە و موفسێدی سەر زەوی پاش پشت‌ڕاست‌کرانەوە لە دیوانی باڵای ئێران و ڕەتکرانەوەی داواکاریی لێبوردنی، لە زیندانی شاری قوم جێبەجێ‌ کرا.

مووسەوی بە ئاماژە بەوەی کە سیخۆڕی لەسێدارەدراو، چالاکی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سیستەمی هەواڵگریی ڕژیمی زایۆنی لە ڕەزبەری 1402ی هەتاوی دەست پێکردبوو و کە ڕیبەندانی هەمان ساڵدا دەستگیر کرا، وتیشی: ئەم سیخۆڕە بە تاوانی هاوکاریی هەواڵگرانە و سیخۆڕی بۆ ئەفسەرێکی مووساد و ناردنی زانیاریی نهێنی بۆ ڕژیمی زایۆنی بەپێی مادەی 6ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتی دژبەرانەی ئەو ڕژیمە لە دژی ئاسایش و ئاشتی و گاوکاریی دەوڵەتانی دوژمنی وەک ئەمریکا، سزای لەسێدارەدرانی بۆ دیاری کرابوو.

News ID 57262

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha