AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٨ ٠٨:٣٦

لەمپەری سەر ڕێگای ئاشتی نێوان پەکەکە و تورکیا کێیە؟

لەمپەری سەر ڕێگای ئاشتی نێوان پەکەکە و تورکیا کێیە؟

لە حاڵێکدا کە لە 25 ساڵی ڕابردوو سەلماوە کە پەکەکە بەرقەوڵی قسەی ئۆجالانە، بەڵام ئەوە حکومەتی تورکیایە کە ئەو هەلە ناقۆزێتەوە بۆ بەرەوپێش بردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەو گرووپە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچرڤان بارزانی لە ڕێکەوتی 8 ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێک پێش لە سەفەری خۆی بۆ ئەنقەرە، لە لێدوانێکدا لە دامەزراوەی مێری لە هەولیر وتی کە هەست دەکات تورکیا لە ڕەوتی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە زۆر جیدیە. ناوبراو زیادی کرد: پەکەکە دەزانێت ئەبێ چ بکات، بەڵام ئەنجامی نادات. ئەو نەتوانینە تەنانەت بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالانیش هۆی بێ هیواییە. ئەوە باش نییە. لە ڕواڵەتدا دەڵێن کە پەیڕەوی لە فەرماندەکانی ناوبراو دەکەن بەڵام لە کردەوەدا بە پێچەوانەوە دەچنە پێشەوە. ئەوە خەسارێکی قورس لە کورد و بە گشتی ڕەوتی ئاشتی دەدات. ئێستا کاتی ئەو یاریە نییە.

لە کاردانەوەدا، کەجەکە قسەکانی بارزانی قبووڵ نەکراو وەسف کرد و جەختی کرد کە ئەوان هەمیشە هەنگاوی بەرچاویان بۆ دەسپێکی ئاشتی هەێةاوە. لە بەیاننامەکەی کەجەکە هاتووە کە بارزانی ڕاستییەکان پێچەوانە نیشان دەدات و بە بەکارهێنانی ئەدەبیاتی دەسەڵاتی تورکیا خزمەت بە هێزەکانی دیمۆکراتیک و خەڵکی کورد ناکات. هەروەها زیادی دەکات: هەوڵ بۆ بەرەوپێش بردنی ئەو بیرە کە پەکەکە بەرقەوڵی ئۆجالان نییە هەڵەیەکی گەورەیە.


ئەوان هێناویانە کە لە وەڵام بە بەیاننامەی ئۆجالان ئێمە کۆنگرەی زۆمان بەڕێوە برد و ڕامانگەیاند کە سەرجەم چلاکیەکانی خۆمان بە ناوی پەکەکەوە ڕادەگرین و سترتایژی چەکدارانە وەلا دەنێین و هەروەها کۆمەڵێک لە چەکدارەکانمان بە شێوەی سیمبولیک چەکەکانیان سووتاند و قسەکانی بارزانی ئامانجی سیاسی هەیە.

1999 تا 2004: سەردەم شەڕ نەکردن

دوای دەستگیری ئۆجالان لە 1999، ئەو داوای لە پەکەکە کرد کە شەڕی چەکداری کۆتایی بهێنن و هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکێشنەوە. پەکەکە وەڵامی ئەرێنی بە ئەو داواکاریە دایەوە و لە ئووتی 1999 هێزەکانی خۆی کشایەوە. دوای بانگهێشتی ئۆجالان دوو گرووپ لە ئەندامای پەکەکە لە ئەورووپا و ناوچە کوێستانیەکانی تورکیاوە گەڕانەوە و نیازپاکی خۆیان نیشان دا بەڵام دەوڵەتی تورکیا سزای زیندانی درێژخایەنی بەسەریاندا سەپاند.

پەکەکە لە جوونی 2000، کۆنگرەیەکی نائاسایی بەڕێوە برد و سترتایژی نوێی لەسەر بنەمای پڕۆژەی ئۆجالان بۆ کۆماری دیمۆکراتیک پەسەند کرد. لە 1999 تا 2004، پەکەکە لە دۆخی شەڕ نەکردن مایەوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ هەوڵێکی بۆ ئەو هەلە بۆ دۆخی ئاشتی سەقامگیر ئەنجام نەدا و هیچ گفتوگۆیەکی ئەنجام نەدا.

2009: ئاگربڕ

بۆ یەکەم جار دەوڵەتی تورک لە ساڵی 2009 بە ڕێبەەری پارتی داد و گەشە، گەڵاڵەیەکی ناسراو بە کردنەوەی کوردی دەست پێکرد. دوابەدوای ئەوە ئاگربڕ ڕاگەیێندرا و لەسەر داوای ئۆجالان، گرووپێکی ناسراو بە گرووپی ئاشتی بریتی لە 34 کەس لە قەندیل و کەمپی مەخموور لە ئۆکتۆبەری 2009 چوونە تورکیا تا بە ڕەوتی ئاشتی یارمەتی بدەن. هەرچەندە پێشوازی ئەرێنی لێکرا، بەڵام کاردانەوەی نەتەوەخوازانە و گوشاری ڕای گشتی بەدواوە بوو و بووە هۆی دەستگیری 13 کەس.

2013 هەتا 2015: ڕەوتی ئاشتی

لە ئەو خولە، ئۆجالان بە فەرمی داوای ماڵاوایی لەگەڵ چەک و ڕاگەیاندنی ئاگربڕی کرد و پەکەکەش دوای ئەوە هێزەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا کشایەوە.

ئەو قۆناغە نزیکترین ئەزموونی تورکیا بە ئاشت یبوو. گفتوگۆ لە کۆتایی 2012 ەوە دەستی پێکردەوە و ئەو دانوستانەی کە پێشتر لە سلۆ دەستی پێکردوو، درێژەی هەبوو. بەزوویی شاندێک لەلایەن هەدەپە بە شێوەی فەرمی لەگەڵ ئۆجالان دیداری کرد. ئۆجالان لە پەیامێکدا بۆ نەورۆز لە 21 ی مارسی 2013 داوای لە هەوو هێزەکان کرد تا کۆتایی بە شەڕ بهێنن و چەکەکاین دابنێن.

لە ئەنجامدا، پێکدادانەکان نزیک بە دوو ساڵ ڕاگیردرا، بەڵام دوای هەڵبژاردنەکانی 2015، ڕەوتی ئاشتی شکستی هێنا و دە ساڵ شەڕی توند دەستی پێکرد. لە ئەو خولەدا بزووتنەوەی کوردی چەندین جار هەوڵی دا گفتوگۆکان دەست پێبکرێتەوە، بەڵام حکومەتی تورکیا بە سەپاندنی سنوورری قورس بە سەر ئۆجالاندا، لە کردەوەدا پێوەندی بۆ ئاشتی بچڕاند.

2024 هەتا 2025: داهێنانی نوێی ئاشتی

دوای نزیک بە دە ساڵ، لە پاییزی 2024 نیشانەگەلێک لە گفتوگۆی دووبارە دەرکەوت. دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری جەهەپە، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پەرلەمانی تورکی الە ئۆکتۆبەری 2024، لە کارێکی سیمبولیکدا لەگەڵ جێگری هەدەپە چاک و چۆنی کرد و وتی: ئەگەر خوازیاری ئاشتی لە جیهانین ئەبێ سەرەتا لە وڵاتی خۆمان ئاشتیمان هەبێت.

دوای بانگهێشتی ئۆالان لە 27 فێڤریەی 2025 پەکەکە دوازدەهەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوە برد و لە 12 ی مەی 2025 بڕیاری مێژوویی خۆیی بۆ هەڵوەشاندەوەی پەکەکە و کۆتایی فەرمی شەڕی چەکدارانەی ڕاگەیاند.

بەم حاڵەوە حکومەتی تورکیا هێشتا هەنگاوێکی بەرچاوی لە وەڵام بە ئەو گۆڕانکاریە هەڵنەگرتووە. کاردانەوەی ئەنقەرە زیاتر خۆبواردنانە و هەندیک جاریش نەرێنی بووە.


بە کورتی، بە پێچەوانەی پاگەندەی نەچیرڤان بارزانی ، عەبدوڵڵا ئۆجالان و پەکەکە لە 25 ساڵی ڕابردوو لە ڕێگایەکی یەکگرتوو هەنگاویان هەڵێناوە و هەنگداوی هاوئاهەنگیان بۆ دەستخستنی ئاشتی هەبووە.



News ID 57258

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha