AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٥ ١٤:٢٣

ئەمریکا و تورکیا لەسەر کورد و ئێران گفتوگۆیان کرد

ئەمریکا و تورکیا  لەسەر کورد و ئێران گفتوگۆیان کرد

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاگربڕ لە غەززە و دەستەبەرکردنی ناردنی بێ وەستانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەو ناوچە و هەروەها پرسەکانی سووریا و ئۆکراینا تەلەفۆنی گفتوگۆیان کرد.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆی کرد.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، تەوەری ئەو گفتوگۆیە، هەنگاوەکان بۆ پاراستنی ئاگربڕ لە غەززە و دەستەبەر کردنی ناردنی بێ ڕاگرتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ناوچەکە بووە.

لە ئەو گفتوگۆیە هەروەها پرسی هاوپەیوەند بە جێبەجێ کردنی بەیاننامەی واژۆ کراو لە شەرم شێخ خرایە بەر باس.

گۆڕانکاریەکانی سووریا، پرسەکانی هاوپەیوەند بە دانوستانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و ڕەوتی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناش لێک درایەوە.

News ID 57238

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha