AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٥ ١٤:٢٥

دەرکردنی بەربڵاوی پەنابەرانی کورد لە ژاپۆن

دەرکردنی بەربڵاوی پەنابەرانی کورد لە ژاپۆن

دوای داخرانی درزی یاسایی لە سیستەمی پەنابەری ژاپۆن، ڕەوتی دەکردنی پەابەرانی کورد لە ژاپۆن خێرا بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کوردانەی کە لە تورکیاوە بەرەو ژاپۆن ڕۆشتوون و لەوێ داوای پەنابەریان کردووە و لە پیشەی ڕووخانی بیناکان ئیش دەکەن، کەمبوونی هێزی کاری ژاپۆن قەرەبوو دەکەنەوە، بەڵام نەبوونی دۆخی یاسایی، بەرەوڕووی مەترسیانی کردووەتەوە.

لە ساڵانی دوورەوە کە کوردانی تورکیا بەرەو ژاپۆن ڕۆشتوون و لەوێ داوای پەنابەرێتیان کردووە، تەنیا یەک کەس بە پێی دەنگی دادگا و لەسەر بنەمای ترسی ڕەوا لە ئازار و نەتوانینی سیستەمی دادوەری تورکیا بۆ ڕێگری لە ئەشکەنجە و نوقم کردنی زۆرەملێ گومانلێکراوانی پاڵپشتی لە پەکەکە، مافی پەنابەرێتی بگرێت.

بەم حاڵەوە، پەنابەران لە ژاپۆن تا دوو ساڵ پێش ئێستا لە ئەو درزە یاساییە بەهرەمەند دەبون کە ئیزنیان پێدەدرا دوای رەتی چەندین جارەی داواکاریەکەیان دووبارە داوا بکەن و لە ئەنجامدا بتوانن بە شێوەی کاتی و یاسایی لە ئەو وڵاتە بمێنەوە، بەڵام دوای لابردنی ئەو درزە، ڕەتوی دەرکردنی ئەو پەنابەرانی خێرا بووەتەوە و هاوکات لەگەڵ ئەوە، زیاد بوونەوەی قسی ڕەگەزپەرستانە و هەستی دژە بیانی ڕاپۆرت کراوە.


لە ساڵی 2023، یاسای کۆنترۆڵی پەنابەر و ناسینەوەی پەنابەران چاکسازی کرا تا بەرپرسان بتوانن کەسانێک کە سێ جار یان زیاتر بە بێ پێشكەش کردنی هۆکاری نوێ داوای پەنابەرێتیان کردووە، دەربکەن.

دوای ئەوە، وەزارەتی داد و ئاژانسی خزمەتەکا، لە مەی 2025 گەڵاڵەی بە سیفر گەیاندنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئاسایشی خەڵکی ژاپۆنیان دەست پێکرد. ئەو گەڵاڵە دەیەوێت لە ماوەی سێ ساڵدا، ژمارەی دەرکردنەکان دوو ئەوەندە بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی کۆچبەری، لە جوونەوە تا ئووتی 2025، 203 حاڵەتی دەرکران ئەنجام دراوە کە نزیک بە یەک لەسەر پێنجیان هاووڵاتیانی تورکیا لەوانە کوردەکان بوون.

News ID 57235

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha