AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٤ ١٢:٣٧

خەڕازی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت دانوستان بکات؛ بەڵام زرەملێ و سەپاندن قبووڵ ناکات

خەڕازی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت دانوستان بکات؛ بەڵام زرەملێ و سەپاندن قبووڵ ناکات

سەرۆکی ئەجومەنی ستراتیژی پێوەندیە دەرەکییەکان و ئەندامی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی دەسەڵات سەبارەت بە بنەماكانی دانوستان و لایەنەکانی شەڕی 12 ڕۆژە وتی: کۆماری ئیسلامی دەیەوێت دانوستان بکات بەڵام زۆرەملێ و سەپاندن قبووڵ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمال خەڕازی لە گفتوگۆ لەگەڵ KHAMENEI.IR لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت دەستکەوتەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا وتی: هەر بەو هۆکارە بوو کە ڕێبەری دانوستانی ناڕاستەوخۆی قبوووڵ کرد، چونکوو هەر لە سەرەتاوە گومانی هەبوو کە بە ڕاستی ئەمریکا بیەوێت دانوستانێکی جیدی بە پێی بنەماکانی زاڵ بەسەر دانوستانی سیاسی ئەنجام بدات.

هەروەها بە پێی وتەکانی ڕێبەر لەسەر ئەوەی کە ئێمە ناڕۆینە ژێر باری ئاشتی سەپێندراوەوە هەر وەک ناڕۆینە ژێر باری شەڕی سەپێندراویشەوە، وتی: ئەگەر دانوستاندا لایەنێک بیەوط پشت بە زۆر ببەستێت یان ئامیری دیکە بەکار بهێنێت تا ئەنجامی دانوستانەکان بەسەر لایەنی دیکە بسەپێنێت ئەو دانوستانە شەرافەتمەندانە نییە. ئێمە بینیمان کە ترامپ لە کاتی دانوستاندا هیرشی سەبازی کردە سەر ئێران و ئەورووپیەکانیش بەڵێنەکانیان نەبردە سەر کە بۆ خۆی پێچەوانەی بنەماکانی ئەدەبیاتی دیپلۆماسیە.


خەڕازی سەبارەت بە ئەوەی کە ڕۆژاوا خۆی دەزانێت و راشیگەیاندووە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشتیخوازانەیە بەڵام هەر تۆمەتەکانی لەەسەر ئێران دووپات دەکەنەوە، وتی: سیاسەتی ئێمە بەردەوام ڕوون بووە و بە پێی فتوایەک کە ڕێبەر داویەتی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی چەکی کوشتنی بەکۆمەڵ حەرامە بەڵام ئەوان پێیان وایە کە ئەو سیاسەتە راستەقینە نییە و لەوانەیە ئێرنا ڕۆژێک لە ڕۆژان بیەوێت چەکی ئەتۆمی چێ بکات.


هەروەها سەبارەت بە خاڵە بەهێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی شەڕی دوازدە ڕۆژە لەلایەن ڕێبەرەوە وتی: یەکەمیان دەستنیشان کردنی کەسانی دیکە لە جیاتی فەرماندە شەهیدەکان بوو و هەروەها بە لێدوانی تەلەڤیزیۆنی ئاسایشی خستە دڵی خەڵکەوە و نیشانی دا کە هەموو بابەتێک لە کۆنترۆڵدایە.

سەبارەت بە ناچار بوونی ئیسرائیل بە قبووڵی ئاگربڕ دوای 12 ڕۆژ شەڕ وتی: گوشاری زۆر لەسەر ئیسرائیل بوو و هێرشە مووشەکییەکانی ئێمە ئامانجەکانیان پێکا و ئیسرائیل بەرەوڕوو کێشەی زۆر بووەوە. خەسار و تێچووەکان بۆ ئێمە کەمتر لە ئیسرائیل بوو چونکوو ئامێرە بەکار هێنراوەکان بۆ ئێمە بەرهەمی ناوخۆیی بوو بەڵام ئیسرائیل لە ئەمریکا و ئەورووپای کڕیبوو.

هەروەها لە کۆتاییدا سەبارەت بە بەرنامەکانی ئیسرائیل وتی: ئەبێ هەمبەر بەرنامە و پیلانەکانی ئیسرائیل بۆ داهاتوو لە ناوچەکە و جیهان وشیار بین. ئەوان کەمینەن بەڵام دەیانەوێت بە پشت بەستن بە زلهێزەکان، بە سەر ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی سەربکەون. کەواتە هەر لە ئەمڕۆوە ئەبێ ئامادەی بەرخۆدان بین.

News ID 57226

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha