بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی چاوەدێر بەسەر گۆڕانکاریەکانی سووریا لە دوو گۆڕاناکری هاوکات لە باکوور و ڕۆژاوای سووریا هەواڵی داوە کە بێژەی ڕکابەری مەیدانی نێوان ئەمریکا و سووریا لە ئەو وڵاتەیە.
لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، فڕۆکەیەکی باری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بریتی لە هیزی ئەمریکی و جیهازاتی لۆجستیکی لە بنکەی خرب جەیر لە دەڤەری ڕمیلان لە پارێزگای حەسەکە نیشتووەتەوە. بە وتەی سەرچاوەکانی مافی مافی مرۆ، ئەو هەوڵە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی بۆ پتەو کردنی بوونی سەربازی خۆیان لە سووریا ئەنجام دراوە.
لە بەرانبەریشدا لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، کاروانێکی گەورەی سەربازی رووسیاش بریتی لە نزیک بە 50 بارهەڵگری جیهازاتی قورس، لۆری سووتەمەنی و کاروانی پشتیوانی لە بنکەی دەریایی تەرتوسەوە چوونەتە بنکەی ئاسمانی حەمیمیم لە دەڤەری لازقیە. ئەمە پێنجەمین کاروانی ڕووسیاییە کە لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە لە خاکی سووریا جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، فڕۆکەیەکی باری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بریتی لە هێز و جیهازات سەربازی لە بنکەی خرب جەیر نیشتووەتەوە و کاروانێکی گەورەی سەربازی ڕووسیاش بریتی لە چەند بارهەڵگر لە بنکەی حەمیمیم جێگیر بووە.
News ID 57214
Your Comment