بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، دۆناڵد ترامپ لە ڕەوتی کۆبوونەوەی شەرم شێخ کە ڕۆژی ڕابردوو لە میسر بەڕێوە چوو لە لێدوانێکی سەیردا وتی کە عیرا ئەوەندەی نەوت هەیە کە نازانێت چی لێبکات.
ئەو قسانەی ترامپ بە پێی مێژووی ئەمریکا لە بواری دزینی سەرچاوەکانی وڵاتانی جیهان لەوانە عێراق و سووریا وەکوو هۆشدارییەک دێتە ئەژمار.
ناوبراو زیادی کرد: کاتێک کە ئێوە دارایی زۆرتان هەبێت و نەزانن چۆن بەکاری بهێنن لەگەڵ کێشەیەکی گەورە بەرەوڕوو دەبنەوە.
وادیارە ئەو قسانەی ترامۆ بەستێن بۆ دزینی سەرچاوەی زیاتر لە عێراق خۆش دەکات.
Your Comment