ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی تورکیا نیشانی دا کە پڕۆسەی ئاشتیی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی ئەو وڵاتە، نە تەنیا بە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان، بەڵکوو بە دۆخی ئاڵۆزی سووریاوە گرێیخواردووە و لەم ڕۆژانەدا ڕۆژەڤی سیاسی تورکیا تەرکیزی لەسەر ئەم پرسیارەیە کە: ئایا کۆمیسیۆنی پەرلەمانی، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرکردەی پەکەکە دیدار دەکات و ئایا ئۆجەلام مل دەدات بێدەنگی خۆی هەمبەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) بشکێنێت؟
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا(مەهەپە) و هاوپەیمانی سەرەکیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، وێڕای پاڵپشتی لەو دیدارە مەرجێکی بۆ ئۆجەلان دیاری کرد: ئەو دەبێ بە ئاشکرا داوا لە هەسەدە بکات، پابەندی ڕێککەوتنی 10ی مارچ و ئاوێتەی ئەرتەشی سووریا بێت. باخچەلی بەمکارە چارەنووسی ئاشتیی تورکیای بەستەوە بە چارەنووسی کوردەکانی سووریا.
تاقیکارییەکی هەستیار بۆ ڕەوتێکی شکێنەر
هەر لە دەسپێکی ڕەوتی ئاشتیی ئێستاکەی تورکیا، دیار بوو کە پرسی سووریا و ڕۆڵی هەسەدە دەبێتە ئاستەنگ لە بەردەمی و باخچەلی وەک داڕێژەری ئەو پڕۆسە، لەو باوەڕەیە کە بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە لە 27ی فێڤرییە لە لایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لقە ناوچەییەکانی ئەو ڕێکخراوەش دەگرێتەوە. بەڵام ئۆجەلان تا ئیستا تەنیا داوای لە پەکەکە کردووە کە پابەندی ڕەوتی ئاشتی بن و هیچ ئاماژەیەکی بە کوردەکانی سووریا نەکردووە و تەنانەت مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، جەختی لەوە کردووە کە ڕاگەیێندراوەکەی ئۆجەلان پەیوەندیی بە هێزەکانی ئەوەوە نییە. کەواتە داواکارییەکەی باخچەلی بەجۆرێک تاقیکارییەکە بۆ ئاستی کاریگەریی ئۆجەلان بەسەر ڕەوتەکانی دەرەوەی سنووری تورکیا.
بێدەنگییەک کە هەم تێچووی هەیە و هەمیش هێز
خۆبواردنی ئۆجەلان لە هەڵوێستگرتن هەمبەر بە هەسەدە، دەتوانێ دوو مانای هەبێت. لە لایەکەوە، ئو بێدەنگییە دەتوانێ نیشانەی پاراستنی بێلایەنیی ئەو هەمبەر بە گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕاگرتنی نهێمی دزەکردن لە بەرامبەر هەر دوو لایەنەکە –ئەنقەرە و کوردی سووریا- بێت و لە لایەکی ترەوە، ئەو بێدەنگییە دەتوانێ ببێتە هۆی لاوازکردنی گێڕانەوەکەی باخچەلی؛ گێڕانەوەیەک کە تێدەکۆشێ ئاوێتەبوونی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا ببەستێتەوە بە ویستی ئۆجەلان و هەر جۆرە بەرخۆدانی ئەو هێزە بباتەوە سەر "دزەی ئیسرائیل" لە باکووری سووریا. لێرەدا بێدەنگی ئۆجەلان، خۆی ئامرازێکی هێزە کە کاریگەری دادەنێت لە سەر هاوکێشەکانی تورکیا و هاوکێشەی هێز لە ڕۆژهەڵاتی فورات.
سیاسەتی دووفاقەی ئەنقەرە
لە کاتێکدا باخچەلی بە ڕاوێژێکی هەڕەشەئامیز، باس لە "زەروورەتی دیاریکردنی جارەنووسی ئۆجەلان" دەکات، ئەردۆغان خۆی لە بێخەیاڵی داوە و بگرە لە وتاردانی کرانەوەی پەرلەماندا، ڕۆڵی سازێنەری دەمپارتی بۆ ڕەوتی ئاشتی نرخاند و تەوقەی لەگەڵدا کردن؛ هەنگاوێک کە زۆر کەم لە سیاسەتی تورکیادا دیتراوە. وەک بڵێی ئەردۆغان بەو کارەی خەریکی لێک جوداکردنەوەی دوو بەرەیە: درێژەی ڕەوتی ئاشتی لە ناوخۆ و کۆنتڕۆڵی شەڕی سووریا لە ڕێگەی کەناڵەگەلێکی جیاوازەوە.
بەربەست یان خاڵی وەرچەرخان؟
ئەگەر ئۆجەلان لە حەوتە یان مانگەکانی داهاتوودا، ڕاگەیێندراوێک لەبارەی هەسەدە بڵاو نەکاتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕەوتی ئاشتی تورکیا بکەوێتە ناو قۆناغێکی ئاڵۆزەوە و گوشاری سیاسی بۆ ناچارکردنی ئەو بە هەڵوێستگرتن دەتوانێ ئاکامی پێچەوانەی هەبێت؛ چونکە هەر جۆرە ڕادەبڕینێكی بەپەلە دەتوانێ کەلێنی نێوان پەکەکە و هەسەدە و ئەنقەرە قووڵتر بکات.
بەڵام لە ئەگەر بڵاونەکردنەوەی ڕاگەیێندراوێکی ڕاشکاوانە، ئەگەری سەرهەڵدانی قەیرانی شەرعییەت بۆ هەسەدە دەست پێبکات. لە هەر دوو حاڵدا، پرسی هەسەدە بۆتە شکێنەرترین گرێی ڕەوتی ئاشتیی تورکیا.
Your Comment