بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی پرسی لەشکرکێشی بۆ سەر ڤەنزوێلا، ڕایگەیاند، “کۆمەڵێک تاک” دەست بەسەر بەڕێوەبردنی ڤەنزوێلادا دەگرن تا ئەوکاتەی “گواستنەوەیەکی پارێزراو و ڕێک و پێک و ژیرانەی دەسەڵات” مسۆگەر دەبێت.
کاتێک ڕۆژنامەنووسان فشاریان خستە سەری بۆ ئەوەی بڵێن کێ لە ناوخۆی ڤەنزوێلادا بەشێک دەبێت لەو گرووپە، ترامپ ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی مارکۆ ڕوبیۆ لەگەڵ دێلسی ڕۆدریگێز قسەی کردووە.
دێلسی ڕۆدریگێز یەکەم جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی شەڕی ڤەنزوێلایە و یەکەم بەرپرس بوو لە دوای هێرشەکانی ئەمریکاوە بە ئاشکرا قسەی کرد. داوای لە ئەمریکا کرد بەڵگەیەک بخاتەڕوو کە مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە ژیاندان.
ئەو پەیامە کە تەنها وەک فایلێکی دەنگی بڵاوکرایەوە، بە خێرایی ئەو قسە و باسانە بوو کە ڕەنگە ڕۆدریگێز ڤەنزوێلای بەجێهێشتبێت؛ ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە چوار سەرچاوە ڕایگەیاندووە، ئەو لە ڕووسیایە. بەڵام وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەو ڕاپۆرتەی بە "ساختە" ناوبرد.
ترامپ ئیدیعای کرد کە ڕۆدریگێز ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی "هەرچی ئەمریکا بیەوێت" بیکات.
ئەمەش بۆ شرۆڤەکارانی کاروباری ڤەنزوێلا جێگەی سەرسووڕمان بوو. ڕۆدریگێز و براکەی خۆرخی (کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات)، لە مێژە بەرگریکاری سەرسەختی حکومەتی مادۆرۆن.
هاوکات پرسیار لە ترامپ کرا کە ئایا پەیوەندی لەگەڵ ماریا کۆرینا ماچادۆ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن هەبووە؟ وتی قسەی لەگەڵ نەکردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ماچادۆ بە "زۆر قورس" دەزانێت ببێتە سەرۆکی ڤەنزوێلا. ترامپ ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە "ژنێکی زۆر بەڕێزە"، بەڵام "ئەو پشتیوانی و قبوڵکردنەی نییە کە لە ماڵەوە پێویستی پێیەتی".
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر ئەو ئۆپۆزسیۆنە داوای لە ئەمریکا کرد کە هێرش بکاتەسەر ڤێنزۆئێلا و حکوومەتەکەی بڕووخێنێ و پێیان وابوو کە دەکرێنە بەرپرسی ئەو وڵاتە، بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئەمریکا و ترامپ بەدوای خواست و بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن و گرینگ نیە بۆیان کێ چ دەڵێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماریا کۆرینا ماچادۆ ساڵی 2025 خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی وەرگرت و پێشکەشی دۆناڵد ترامپی کرد بەڵکوو دواتر یارمەتی بدات ببێتە سەرۆکی ڤینزۆئیلا بەڵام ترامپ تەنانەت ئۆپزسیۆنی ڤێنزۆئێلاشی بە شایانی ئەوە نەزانی یەک مۆزی ڤێنزۆئێلایان ڕادەست بکات و پێیانی وت ون بن، سەرۆکایەتی هی جێگری مادرۆیە و بڕیار نییە ئێوە و خەڵک قسە بکەن.
ئەوەیە چارەنووسی ئەو کەسانەی پشت بە بیانی دەبەستن بێ ڕزگاریان بکات. ئەمریکا هەرگیز وەفای بۆ هیچ لایەنێک نیە و بەرژەوەندی خۆی یەکمایەتی هەیە و نەوت و زێڕی ڤێنزۆئێلای دەوێ و کەسێک کە بە ئاسانی گوێڕایەڵیان بێ وهیچی تر.
Your Comment