ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: لە ڕۆژانی دواییدا، ئاستی چنینی سەربازی ئەمریکا لە ئاوەکانی کەنداوی فارس، دەریای عومان و باکووری ئوقیانووسی هیند گەییشتووەتە یەکێک لە بانترین ئاستەکانی خۆی لە ساڵانی ڕابردوو؛ گۆڕانکاریەک کە بەهۆی چڕ بوونەوەی کێشە سیاسی و ئەمنیەتیەکانی واشنتۆن و تاران و گۆڕانکاریەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا ڕووی داوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لە سەرچاوە نێودەوڵەتیەکان و داتا ئاشكرا دەریاییەکان، کۆپاپۆڕ و کۆماپۆڕە پشتیوانەکان، کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەری یوو ئێس ئێس ئابراهام لینکۆڵن و کۆپاپۆڕی تەیار بە سیستەمی ئیجیس لە دەریای عومان و ئاوە دەوروبەرەکان جێگیر کراون. هاوکات، هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی مانۆڕ و گەشتە ئۆپراسیۆنە چەند ڕۆژەکان بە ئامانجی نیشان دانی ئامادەیی بەرگری هەواڵی داوە.
ئەو جموجوڵانە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە بەرپرسانی ئەمریکی هەوڵ دەدەن بە نیشان دانی توانی سەخت، پەیامی ئەمنیەتی تایبەت بۆ ئێران و دیکەی ئەکتەرە ناوچەییەکان بنێرن؛ پەیامێک کە لە کردەوەدا لەگەڵ کاردانەوەی چەند ڕەهەندی و زیرەکانەی ئێران بەرەوڕوو بووەتەوە.
چاوەدێری سەرجەم جووڵەکانی دوژمن؛ هۆشداریی ئاشكرای فەرماندەی گشتی ئەرتەش
لە هەمان چوارچێوەدا، ئەمیر سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران، بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە جەختی کرد: جموجوڵەکانی دوژمن لە ناوچەکە بە شێوەی ورد و بەردەوام چاودێری دەکرێت و هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەیی تەواودان. هەر جۆرە هەڵەیەکەی لێکدانەوەیی لەلایەن دوژمنەوە، بێ گومان ئاسایشی خۆ، ئاسایشی ناوچەکە و تەنانەت ئاسایشی ئیسرائیل بە شێوەی جیدی دەخاتە مەترسیەوە.
فەرماندەی گشتی ئەرتەش هەروەها بە ئاماژە بە هاوئاهەنگی نێوان چوار قۆڵەکەی ئەرتەش و دیکەی ئەندامانی هێزە چەکدارەکان، وتی کە ئامادەیی بەرگری و ئۆپراسیۆنی وڵات لە بانترین ئاستدایە.
گەشتی واتاداری پەیامی درۆنەکانی ئێران لە سەر دەریای عومانSEP۲۵۰۱؛ هاوکات لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریە، بڵاو کردنەوەی داتاگەلێک لە پلەتفۆرمەکانی چاوەدێری کەشەوانی جیهانی، سەرەنجی شرۆڤەکارانی سەربازی بە گەشتی درۆنی نەناس بە ناسنامەی ، گەشتێک کە بە پێچەوانەی ڕاسپاردە ئاساییە سڤیلەکان، لایەنی ئیتلاعاتی و ئەمنیەتی دەگرێتەوە.SEP۲۵۰۱لە کەنارەکانی دەریای عومان ڕاکێشاوە.
ئەو ڕووداوە لە کەشی شرۆڤەی ستراتیژی، نەک گەشتێکی ئاسایی، بەڵکوو بەیاننامەیەکی کردەیی لە توانی ئیتلاعاتی ئێران لێک دەدرێتەوە؛ بەتایبەتی ئەوەی کە ئەو گەشتە لە ناوچەیەک ئەنجام دراوە کە کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکای تێدایە.
بۆچی دەریای عومان گرینگە؟
دەریای عومان و دەریای عەرەب، ڕێگا گرینگەکانی لکاندنی کەنداوی فارس بە ئوقیانووسی هیند و ڕێگا سەرەکیەکانی گواستنەوەی وزەی جیهان دێتە ئەژمار. جێگیر بوونی کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەری ئەمریکا لە ئەو ناوچە بە بیانووی کردنەوەی چەتری پارێزوانی و بەرگری ئەنجام دراوە؛ بەڵام بوونی درۆنەکان نیشانی دا کە سەرتر بوون بەس لە بواری دەریایی و ئاسمانی، بە واتای چاوەدێری تەواوی ئیتلاعاتی نیە.
شەڕی ئەلکترۆنیک؛ خاڵی لاوازی کۆپاپۆڕە پێشکەوتووەکان
شرۆڤەکارانی سەربازی پێیان وایە گەورەترین نیگەرانی فەرماندەکانی ئەمریکا، نە هێرشی راستەوخۆ، بەڵکوو توانایی درۆنە ئێرانیەکان لە کۆ کردنەوەی داتا سیگناڵیەکانە. وەرگرتن و شرۆڤەی فرکانسە ڕاداری، موخابراتی و پێوەندیەکانی سیستەمێک وەکوو " ئیجیس"، ئەو بەستێنە بۆ ئێران خۆش دەکات کە ئەگەر پێویست بێت، سیناریۆی تێکدان، فریو یان کوێر کردنی ڕاداری بە وردبینی زۆر دابڕێژێت.
شاهێد ۱۳۹ یان هومان؛ هەر سەرئاوگەڕێک بنکەیەکی سەربازی
بە گوێرەی شرۆڤەی شێوەی گەشت و داتاکان، هەندێک کارناس وا دەیخەمڵێنن ئەو درۆنە هی بنەماڵەی درۆنە ناسینەوەیە دوورهاوێژەکانی ئێران، لەوانە شاهید 139 یان درۆنی هومایە.
پەیامی ستراتیژی تاران بۆ واشنتۆن
گەشتی ، بوونی کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەر بە واتای پارێزبەند بوون نییە.SEP2501لە ئێستادا، چەند پەیامی ڕوونی پێیە؛
دەریای عومان لە ژێر چاوەدێری ئیتلاعاتی ئێرانە و جموجوڵە سەروو ناوچەییەکان بە وردی چاوەدیری دەکرێت.
کۆتایی سەردەمی پارێزبەندی کۆپاپۆرە فڕۆکەبەرەکان
گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە نیشانی دەدات ڕکابەری سەربازی لە ڕۆژاوای ئاسیا چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە؛ قۆناغێک کە تێیدا، تەکنۆلۆژیای زیرەک، درۆنی و لەسەر بنەمای ئیتلاعات، هاوکێشەی لە زیانی جیهازاتی گەورە و پڕ تێچوو گۆڕیوە.
لە حاڵێکدا کە کۆپاپۆڕی ئابراهام لینکۆڵن بە هەموو توانی ڕەزمی خۆیەوە لە دەریای عومان دەجووڵێت، درۆنێکی بچوون بەڵام پێشکەوتوو، داتا گرینگەکان بۆ شرۆڤەکارانی سەربازی ئێران خۆش کردووە. ئەو ڕاستیە، نیشانەیەکی ڕوون لە گۆڕینی هاوکێشەی دەسەڵات و کەم بوونەوەی هەژمونی نەریتی ئەمریکا لە ئاوەکای ناوچەکەیە.
Your Comment