AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١٤ ٠٨:٣٧

پشک و دەسکەوتی کورد لە سووریای جۆلانی

پشک و دەسکەوتی کورد لە سووریای جۆلانی

نەیشنەڵ کانتێکست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە ڕێککەوتنی ئەمدواییەی نێوان هەسەدە و دەوڵەتی کاتی دیمەشق و ڕایگەیاند: ئەو ڕێککەوتنە ئەگەرچی بەڕواڵەت ئاماژە بە هاوبەشی سیاسیی دەکا، بەڵام بە کردەوە نیشاندەری پاشەکشێی خۆسەری و گەڕانەوەی ئیدارەی ناوەندگەرانە لە سووریایە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بە ڕوون‌بوونەوەی وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و دەوڵەتی دیمەشق، دەکرێ چوارچێوەی گشتیی ئەو ڕێککەوتنە لە 5 تەوەری سەرەکیدا کورت بکەینەوە؛ ٥ تەوەر کە بە ئاشکرا ئاماژەن بۆ کەمبوونەوەی بەرچاوی بواری خۆسەریی ئێستا و هەنگاونان بەرەو ناوەندخوازیی دەوڵەتی جۆلانی.

1. ئاوێتەبوونی سەربازی و "کەتیبەی حەسەکە": دەقی ڕێککەوتنەکە ڕاشکاوانە جەخت لەوە دەکات کە هێزەکانی هەسەدە لە پارێزگای حەسەکە لە چوارچێوەی سێ یەکەی دەروون کەتیبەیی ئاوێتە دەبن کە وەزارەتی بەرگریی سووریا دایاندەمەزرێنێت. ئەم دابەشکارییە بە ئاشکرا نیشان دەدا کە کەتیبەی حەسەکە تەنیا هەڵگری ئەو سێ یەکەیە نییە و یەکەگەلێکی تری جیا لە چوارچێوەی هەسەدەش لەخۆ دەگرێت. ئەزموونی پێکهاتەی نوێی ئەرتەشی سووریا نیشان دەدا کە هەندێک کەتیبە لە چوار یەکە پێکهاتوون و بگرە هەندێکیشیان ٦ یەکە لەخۆ دەگرن. خاڵی جێی سەرنج لێرەدا ئەوەیە کە فەرماندەیی لە ئاستی کەتیبەدا، راستەوخۆ لە بندەستی وەزارەتی بەرگری و دواجار لە بندەستی دیمەشقدا دەبێت و بوونی هەسەدە تەنیا لە ئاستی یەکەکاندا دەمێنێتەوە. ئینجا بەو هۆیەی ناوەندی دەسەڵاتی ئۆپەراسیۆنی لە ئەرکانی کەتیبەدا دەبێت، فەرماندەی ڕاسپاردەی دیمەشق دەتوانێ ڕاسپاردەکانب، گواستنەوە و شوێن‌گۆڕکێ و یەکەمایەتییەکانی ئۆپەراسیۆن دیاری بکات. پاشان لە دەقی ڕێککەوتنەکەدا هیچ گەڕەنتییەک لە ئارادا نییە کە ئەو سێ یەکەیە تەنیا لە ناوچەگەلێک بە زۆرینەی کوردەوە جێگر بن. ئەم گۆڕانکارییە بە بەراورد لەگەڵ هەڵویستی پێشووی هەسەدە کە خوازیاری پێکهاتنی سێ کەتیبەی تەواو بوو، نیساندەری پاشەکشێیەکی بەرچاوە لە لایەن ئەو هێزانەوە.

2. داڕشتنەوەی ئاسایشی شارەکان: ڕێککەوتنە باس لەوە دەکات کە ئەرتەشی سووریا بەرەو شاری شەدادی لە باشووری حەسەکە پاشەکشێ دەکات، بەلام هاوکات کشانەوەی هەسەدە لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆش مەرجدار دەکات. لە بڕگەیەکی تردا هاتووە: "چوونی هێزی سەربازی بۆ شار و شارۆچکەکان لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە، بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان، قەدەغەیە". بەوەشەوە ئیزنی چوونی 15 ئۆتۆمبیلی ئەمنی بۆ هەر کام لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ دراوە کە زۆرتر ئاراستەیەکی هێمایینی هەیە. کێشەی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کە بڕگەکانی تری ڕێککەوتنەکە تەرکیز دەخەنە سەر گەڕانەوەی قووڵتری دەوڵەت: ڕادەست‌کرانی کێڵگە نەوتییەکان لە ڕەمیلان و سویدیە، فرۆکەخانەی قامیشلۆ، دوو ڕێڕەوگەی گرینگی سێمالکا(لەگەڵ هەرێمی کوردستان) و نەسیبیەن(لەگەڵ تورکیا) و هەروەها ڕادەست‌کردنی زۆربەی ناوەندە مەدەنییەکان لە سەرتاسەری حەسەکە. بەڵام نەوتراوە کە بە رادەست‌کردنی ئەو ناوەندانە بە وەزارەتخانەکانی سووریا، هێزی چەکداری پاسەوانیان لە چ هێزێک و لە ژێر چ زنجیرەیەکی فەرماندەیی دابین و ئەنجام دەدرێت.

3. سنووردارکردنی کەشی مەدەنی و یاسایی: ڕێککەوتنەکە خوازیاری مۆڵەتدان بە هەموو ڕێکخراوە خۆجێیەکان، ئەنجومەنگەلی فەرهەنگی و میدیایی بەپێی یاساگەلی وەزارەتخانەی هاوپەیوەندە. ئەم بڕگەیە، لە پەنای داگیرکردنی دامودەزگا مەدەنییەکان لە لایەن دەوڵەتەوە، بەشێوەیەکی بەرچاو لە ئاستی خۆبەڕێوەبەریی ئێستای ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە کەم دەکاتەوە. ئەگەر دەقەکە بە تەواوەتی ڕاپەڕێندرێت، جگە لە ڕاهێنان بە زمانی کوردی، چوارچێوەیەکی یاسایی سەربەخۆ نامێنێتەوە.

4. تەرکیزی ئاشکرا لەسەر ناوەندخوازی: بە بەراورد لەگەڵ چوارچێوەی 18ی ژانڤی، دەقی نوێ وردبینانەتر و شیاوی ڕاپەڕاندن لە ماوەیەکی کەمترە، بەڵام لە ئەنجامدا دەسکەوتەکەی ناوەندخوازانەترە. باس لە "ئاوێتەبوونی ئەمنی" کراوە، بەبێ ئەوەی پشک یان فۆرمۆلەیەکی دیار و ناچارەکی بۆ دەستەبەرکردنی پێگەی هێزەکانی هەسەدە لە پێکهاتەی نوێدا دیاری کرابێت. سەرۆکی ئاسایشی پارێزگای حەسەکە لە لایەن دەوڵەتەوە دیاری دەکرێت و هیچ بڕگەیەک بۆ پێشگری لە جێگربوونی هێزی جیا لە هەسەدە لە حەسەکە و قامیشلۆ لە گۆڕێدا نییە و جگە لەوە، چەمکی "ناوچەگەلی کوردنشین" هیچ سنوور و پێناسەیەکی بۆ دیاری نەکراوە و بابەتی "بەتایبەت لە ناوچەگەلی کوردنشین" بە شێوەی وێرایی قبووڵی دەکا کە هەموو ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی پێشووی هەسەدە، بڕیار نییە "کوردی" بن؛ ئاڵۆزییەک کە لە ڕاپەڕاندندا بێ‌گومان بە زیانی کورد لێک دەدرێتەوە.

5. پۆستە سیاسییەکان و ئاستی کاریگەرییان: پێدانی پۆستی پارێزگاریی حەسەکە و هەروەها پۆستی جێگرایەتی یان یاریدەدەریی وەزیری بەرگری بە نوێنەرانی هەسەدە لەباری یاساییەوە، پۆستگەلێکی ڕاستەقینە بە دەسەڵاتی یاسایین و ناکرێ وەک پۆستێکی هێمایین سەیر بکرێن. بەوەشەوە، جێگر یان یاریدەدەری وەزیر بە حوکمێکی دیار و ئەرکی دیارەوە دادەنرێن و پێگەی ڕاستەقینەی ئەو پۆستە، پەیوەستە بە ئاستی دەسەڵاتەکەیەوە کە لە دەقی حوکم بۆ کەسی دیاری‌کراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت. کەواتە گرینگیی ئەو هەڤیازییە، لە ئەنجامدا نە لە ناوەکەی، بەڵکوو بەپێی دەسەڵاتەکەی لێک دەدرێتەوە.کەواتە ئەو ڕێککەوتنە ئەگەرچی هەندێک دەسکەوتی سیاسی و ئیداری بۆ کوردەکان پاراستووە، بەڵام بەگشتی ئاماژەیە بۆ داڕمانی پێکهاتەی خۆسەری و تێکەڵ‌بوونی پەیتایی لە دوزەنەی ناوەندخوازانەی دەوڵەتی سووریا.

News ID 58475

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha