AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٨ ٠٧:٠٠

ڕزگاریی کاتیی گەڕەکە کوردەکانی حەلەب لە شەڕێکی کارەساتبار

ڕزگاریی کاتیی گەڕەکە کوردەکانی حەلەب لە شەڕێکی کارەساتبار

هەڵگیرسانی ئاگری شەڕ لە نێوان ئەرتەشی سووریا و هێزی ئاسایشی خۆجێی لە گەڕەکە کوردەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، بە ناوبژیگەریی دیپلۆماتە ڕۆژئاواییەکان و ڕێککەوتنی فەرماندەی هەسەدە و سەرۆکی کاتی سووریا، بە شێوەی کاتی وەستا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: شەڕی نێوان ئەرتەشی سووریا و هێزی ئاسایشی خۆجێی لەم حەوتەیەدا لە گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حلەب و گەمارۆدرانی ئەو گەڕەکانە لە لایەن ئەرتەشی سووریا ، بوو بە هۆی کوژرانی لانی‌کەم سەربازێکی سووری و کەسێکی مەدەنی و برینداربوونی 20 کەس. بەڵام بە ناوبژیگەریی دیپلۆماتە ڕۆژئاواییەکان و ڕێککەوتنی مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا، شەڕەکە وەستا و ئەنجامێکی کارەساتباری لێ نەکەوتەوە.

شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کە پێشتر لە ژێر کونتڕۆڵی هەسەدە بوو، پاش ڕێککەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆماری کاتی سووریا لە مانگەکانی پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد، ڕادەستی هیزەکانی پۆلیسی خۆجێی کراون، ئێستاکە و پاش شەڕی حەوتەی ڕابردوو، بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاگەلی خۆجێی، بەرەوڕووی ترس و دڵەراوکەی هەڵگیرسانەوەی شەڕێکی کارەساتبار بۆتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر فردریکە گێردینگ، هەواڵنێری هولەندی لە سەفەری مانگی ئاڤریلی ئەوساڵ بۆ ئەو دوو گەڕەکە، باسی لە ترسی کوردەکانی حەلەب لە تێوەگلانیان لە شەڕێکی کارەساتباری وەک ئەوەی بە سەر عەلەوییەکان و درۆزییەکاندا هاتووە، دەکات؛ بەو جیاوازییەی کە کوردەکانی حەلەب ساڵانێکە بۆ بەرگری لە خۆیان سەرمایەدانەرییان کردووە.

بووژاندنەوەی ژیانی ڕۆژانە

لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، پاش کشانەوەی هەسەدە و ڕادەستکرانی ئاسایشی گەڕەکەکان بە پۆلیسی خۆجێی، وردە وردە خەریکە ژیانی ڕۆژانە بە هوشیارییەوە دەست پێدەکاتەوە و شەقامەکان جمەیان دێ لە هاتوچۆ و هاتوچۆکان بۆ گەڕەکەکان ئازادە و کاڵاکان دەتوانن بە ئاسانی بگوازرێنەوە.

ئەوین سەیدۆ لە چالاکانی کۆمەڵایەتی لەوبارەیەوە دەڵێ: ساڵانی رابردوو ئەگەر بمویستبا بچمە توونێس بۆ کۆنفڕانس، بە تاوانی "تیرۆریست"بوون پەسپۆرتیان پێ نەدەدام و بگرە پێوشوێنیشم لەسەر بوو، بەڵام پاش ڕووخانی بەشار و ڕێککەوتنی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، ئێستاکە ئازادم و حەلەب بۆ من هێمنە.

بەوەشەوە ئەرتەشی نیشتمانی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و فەرماندەیی ئەحمەد شەرع‌ـیان قبوول نییە، دەیانەوێ هێرش بکەنە سەر گەڕەکەکان و بنکە هاوبەشەکانی هەسەدە و دیمەشق بوونەتە ئاستەنگێک لە بەردەمیاندا.

بەڵام خەڵکی هێشتا متمانەیان بە شەرع نییە و دەڵین: جەراێک جیهادی‌بوون بە مانای هەمیشە جیهادی‌بوونە. جگە لەوە کۆنتڕۆڵی ئەو بە سەر هەموو گرووپگەلی چەکداری سووریا هێشتا ناڕوونە و کارەساتەکانی ئەمدواییە لە کەنارئاوەکان و پارێزگا باشوورییەکان لە دژی عەلەوی و درۆزی پەرە بەو گومانانە دەدات.

هاوکات بڕیاری ترامپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکی نیگەرانییەکی نوێی خەمڵاندووە و وەستانی ئەو پڕۆسەیە و هێشتنەوەی نیوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا دەتوانێ لەمپەرێک لەبەردم دزەی تورکیا لە کوردستانی سووریا؛ ئەگەرچی بەوەشەوە پێگەی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب هێشتا شکێنەرە.

ڕۆڵی خۆسەری و کۆمەڵگای خۆجێی

ئەوین سەیدۆ دەڵێ: دەسەڵاتی ئەو گەڕەکانە پەیوەستە بە خۆبەڕیوەبەرییان و خەڵکی ماڵەکانی خۆیان چێ کردووە و لە پەروەردەدا ژنان سەرمایەداریان کردووە و گەڕەکە پشتگوێ‌خراوەکانیان کردۆتە کۆمەڵگا.

ئەوڕۆکە دانیشتووانی گەڕەکەکان جگە لە پاراستنی خۆیان، لەگەڵ گرووپگەلی تری وەک عەلەوی و درۆزی لە پەیوەندیدان، بۆ ئەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ هەموو چینەکان دابین بکرێت. کەمپەینەکانی کۆکردنەوەی واژۆش بە ئامانجی گوشارخستنە سەر ئەحمەد شەرع و دەوڵەتی دیمەشق بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕێزنان لە کەمینەکان درێژەی هەیە.

بەڵام ئەوی ڕاست بێت، ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق، ئاسایشێکی ڕێژەیی داوە بە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و کیشمەکێشی سیاسی بۆ دیاری‌کردنی دەسەڵاتی کۆتایی و دەستەبەرکردنی مافی ژنان و کەمینەکان بەردەوامە.

News ID 57143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha