AP ١٤٠٥ گوڵان ٢١ ١٠:٣٩

کەشتییەکی ئەمریکی لە کەنداوی فارس کرایە ئامانج

کەشتییەکی ئەمریکی لە کەنداوی فارس کرایە ئامانج

کەناڵی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە کە لە کەنداوی فارس هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی ئەمریکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فۆکس نیوز لە زاری بەرپرسی کۆمپانیای کەشتیوانی ئەمریکی سویس گرووپەوە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کەشتی بارهەڵگری ئەو کۆمپانیایە بە ناوی "نەحیا" لە لایەن دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانییەوە لە کەنداوی فارس هێرشی کراوەتە سەر.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کەشتییەکە لە کاتی هێرشەکەدا بەتاڵ بووە و لە نزیک دۆحەی پایتەختی قەتەر جێگیر بووە.

فۆکس نیوز ئیدیعای کردووە کە ٢٣ ئەندامی تیمی کەشتییەکە لەناو کەشتییەکەدا بوون و هیچیان بریندار نەبوون.

پێویستە بگوترێ کە شەڕی ئەمریکا لە دژی ئێران، جموجۆڵی کەشتیەکانی لە گەرووی هورمز و کەنداوی فارس پەکی خستووە.

News ID 59464

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha