AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٣ ٠٩:٤٨

عەبدوڵڵا ئۆجالان: یان تێکەڵ بوونی دیمۆکراتیک دەکرێت یان کوردەکان خۆیان حکومتێک پێک دەهێنن

عەبدوڵڵا ئۆجالان: یان تێکەڵ بوونی دیمۆکراتیک دەکرێت یان کوردەکان خۆیان حکومتێک پێک دەهێنن

عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە دوایی دیدار لەگەڵ ساندی ئیمرالی ڕایگەیاند کە یان حکومەتی دیمەشق وەکوو دیکەی کەمینەکان، بەشی یەکسانی کوردەاکنیش دەدات و وڵاتێکی دیمۆککراتیک پێک دێت یان کوردەکان بۆ خۆیان حوکمەتێک پێک دەهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەیب تەمل جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە لە دوا دیداری لەگەڵ شاندی ئیمرالی بە وتنی ئەوەی کە کوردەکان لە سەردەمی نوێدا ناتوانن بێ پێگە بمێننەوە، جەختی کرد کە یان حکومەتی دیمەشق وەکوو عەرەبەکان، عەلەوییەکان، درۆزیەکان و سوننەکان، بەشی یەکسانی کوردەنایش دەدات و وڵاتێک لە چوارچێوەی چەند ئێتنیکی و دیمۆکراتیک پێک دەهێنن ، ئەگینا سنوورەکانی خۆبەڕێوەبەری دیمۆکراتیکی کوردەکان پڕ ڕەنگتر دەبێتەوە و پێوەندی دیپلۆماتیکی نێودەوڵەتی ئەو پێکهاتە پەرە دەستێنێت.

هەروەها ئۆجالان لە ئەو دیدارەدا جەختی بکردووە کە کوردەکان لە ئەم سەدەیەدا ناتوانن بی دەسکەوت و پێگە بمێننەوە و لە ئەگەری نەگەییشتن بە ڕێكکەوتن بێ بژاردە نامێننەوە.

تەمل لە درێژەشدا وتی کە ئێمە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بە ڕەوا نازانین و ڕازی بە ئەوە نین بەڵام ناتوانین پێوەندی نێودەوڵەتی خۆمانیش لە ئاستی نێودەوڵەتی دابخەین.

News ID 57076

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha