AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٩ ١٦:٣٥

سنووری نوێ لە نێوان ئێران و تورکیا دەکرێتەوە

سنووری نوێ لە نێوان ئێران و تورکیا دەکرێتەوە

سە٤رۆکی ئیدارەی مافی سنوورەکانی وەزارەتی دەرەوە وتی: بە پێی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان لایەنی تورکیایی کراوە، پێشکەوتووترین و تەیارترین دەروازەی سنووری لە سنووری کۆزە ڕەشی سەڵماس دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عزەتوڵڵا هیمەتی زیادی کرد: پرسی پڕۆژەی هێڵی سنووری و دەروازەی سنووری کۆزەڕەش-گلینجەک، بەردەوام لە ساڵانی ڕابردوو یەکێک لە داوکاریە سەرەکییەکانی خەڵکی ئەو ناوچە بووە کە ئەو ئازرەزووە لەلایەن دەوڵەتی چواردەهەمەوە جێبەجێ دەبێت.

ناوبراو وتی: ئەو بابەتە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەبێت و باڵوێزخانەی ئێمە لە ئەنقەرە هەوڵی زۆری داوە تا هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنی تورک بۆ ئەنجامی کارەکە بکرێت.

هەروەها وتی: دوای دیاری کردنی دەروازە هاوبەشەکە، هەر دوو لایەنەکە هەلمەتی جێبەجێ کردن بۆ چێ کردنەکان لە دەروازە سنووریەکان دەست پێدەکەن.

هیمەتی ڕاشیگەیاند: ناوچەی جوگرافیایی و سەربازی سەڵماس بە دڵنیاییەوە ئەو ناوچە سنوورییە دەکاتە یەکێک لە قەرەباڵغترین دەروازە سنووریەکان.


News ID 57024

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha