AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٦ ١٤:٥٦

ئەمیر حاتەمی: دوژمن لەژێر چاوەدێری ئێمەدایه

ئەمیر حاتەمی:  دوژمن لەژێر چاوەدێری ئێمەدایه

فەرماندەی گشتی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە بەردەوام دوژمنمان لەژێر چاوەدێریە و لە ئەگەری ڕوودانی هەر جۆرە هەڵەیەک بە توندی بەرەوڕوو دەبینەوە، وتی: دوژمن ئەبێ بزانێت گەلی ئێرران بە توانایی و ئامانجەکانیانەوە سەردەکەون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکان و بەتایبەتی ئەرتەشی ئێران، ڕاسپاردەی زۆر گرینگی بۆ پاسەوانی سەربەخۆیی، یەکپارچەیی خاک و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئەستۆیە.

ناوبراو خوێندکاررانی ئەفەری خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێوە لە ئەم ڕۆژانەدا، ئەرتەشێکتان هەڵبژارد کە دوژمن بە خەیاڵی خاو و لێکدانەوەی هەڵە، ئاسایشی وڵات، یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی و دەسەڵاتی ئیسلامی خستووەتە بەر هەڕەشەوە بەڵام لە کۆتاییدا بە خۆڕاگری گەلی ئێران و هێزە چەکدارەکان شکستی هێنا و هێزە چەکدارەکان بە پشتیوانی گەل و ڕێنوێنییەکای ڕێبەر، دوژمنی لە گەییشتن بە خواستە ناڕەواکانیان پەشیمان کردەوە و شکستیانیان دا و گەلی گەورەی ئێران سەرکەوت.

ئەمیر سەرلەشەکر حاتەمی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی هەمیشەیی وەسف کرد و وتی: ئامادەیی هەمیشەیی هێزە چەکدارەکان، زۆر بەنرخە، ئێمە بەردەوام دوژمنمان لەژێر چاوەدێریە و لەگەڵ هەر جۆرە هەڵەیەکدا بە توندی بەرەوڕوو دەبینەوە.





News ID 56979

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha