AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢ ١٦:٥٤

ئێران وڕووسیا هێزگەی ئەتۆمی چێ دەکەن

ئێران وڕووسیا هێزگەی ئەتۆمی چێ دەکەن

ئێران و ڕووسیا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دروستکردنی هێزگەی بچووکی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تاران و مۆسکۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان سەبارەت بە هاوکاری لە بنیاتنانی هێزگەی بچووکی ئەتۆمی لە ئێران واژۆ کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان ئێران و ڕووسیا واژۆ کراوە، هەنگاوی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە ستراتژییە لە ئێراندا دەخاتە ڕوو.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕۆساتۆم، پێشکەوتنی پڕۆژە بەردەوامەکان و ئاسۆ و ئەجێندای ئومێدبەخش بۆ هاوکاری لە بواری وزەی ناڤۆکی ئاشتیانە تاوتوێ کرد.

News ID 56933

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha