بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وەزەی ئەتۆمی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سکای نیووز ڕایگەیاند کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە شەڕی دەستدرێژانەی ئەمریکادا خاپوور بوون، سەرەڕای گوشارە نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەی هێرشی دووبارەی ئیسرائیل، نۆژەن دەکرێنەوە.
ناوبراو زیاندیتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە میانەی هێرشی سەربازیی بە شتێکی ئاسایی زانی و وتیشی: گرینگ ئەوەیە کە زانست، تەکنۆلۆژیا و پیشەسازی، ڕیشەیەکی دێرین و قووڵی لە مێژووی ئێراندا هەیە و ئێران مافی خۆیەتی بەرگری لە گەشەی توانستی ناڤۆکیی بکات و ئێمە گەلێ جار وتوومانە کە ئەو کارە بە مەبەستی ئاشتیخوازانە دەکەین.
ئیسلامی سەبارەت بە هۆکارەکانی پێداویستیی ئێران بە پیتاندنی ئۆرانیۆم تا ئاستی نزیک بە پلەی چەکەمەنیی، وتی: ئاستی پیتاندن کە لە ڕای گشتی و میدیاکاندا بڵاو بۆتەوە، لە لایەن سیاسەتوانان، درۆزنان و دوژمنانی ئێمەوە پەرەی پێدراوە و ئاستی باڵای پیتاندن، هەمیشە بۆ چەکەمەنی نییە و ئێمە بۆ ئامراز و کەرەسەی ئەندازەگرتنی وردبینانە و هەستیار پێویستمان بە پیتاندن لە ئاستی باڵادایە.
Your Comment