AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣١ ٠٩:٠٩

کوردی سووریا لەسەر دوو ڕێیانی سەربەخۆیی یان چەوسانەوە لە حکومەتی ئەحمەد شەرع

کوردی سووریا لەسەر دوو ڕێیانی سەربەخۆیی یان چەوسانەوە لە حکومەتی ئەحمەد شەرع

بە وتەی لێکۆڵەرێکی ئەمریکی، لە حاڵێکدا کە سووریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد چووە نێو قۆناغی پەڕینەوەی سیاسییەوە، چارەنووسی کوردەکانی سووریا هێشتا ناڕوونە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر گفتوگۆی ئەم دواییەی مێگان بودێت، بەرپرسی دامەزراوەی ئاشتی کوردەکان لە واشنتۆن لەگەڵ ئەلمانیتۆر، ئاماژەیە کە کوردی سووریا لە قۆناغێکی هەستیار لە نێوان هەل و هەڕەشەکاندایە: لەلایەک کێشی سیاسیان دوای قەیرانی ناوخۆیی سووریا و لاواز بوونەوەی حکومەتی ناوەندی و لەلایەکی تریش گومانی هەیە لە گەڕانەوە بۆ شێوازی نەریتی حکومەتی ناوەندی لە دیمەشق.

گۆڕین لە هەڵوێستی سیاسی دیمەشق

بودێت دەڵێت هەرچەندە حکومەتی کاتی شەرع دژی فیدراڵیزمە، بەڵام بۆ یەکەم جار لەسەر لامەرکەزی بوونی سیستەمی ئیداری و سیاسی دانوستان کراوە. بە وتەی ناوبراو، تەنانەت ئەمریکاش کە پێشتر دژی هەر جۆرە دابەش کردنێکی دەسەڵات بوو، ئێستا باس لەسەر مۆدێلی لامەرکەزیەت دەکات؛ گۆڕانێک کە دەتوانێت بەستێنی دەستێوەردانی کورد لە پێکهاتەی سیاسی فەرمی خۆش دەکات.

متمانەی لەرزۆک بە ئەمریکا

بە وتەی ئەو لێکۆڵەرە ئەمریکییە، ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و ئاگربڕی نافەرمی ، کەشی کوردستانی سووریای هێور کردووەتەوە، بەڵام بێ متمانەیی مێژوویی کوردەکان بە دیمەش هەر هەیە. بوونی هێزەکانی ئەمریکا وەکوو دەستەبەرکارێکی ئەمنیەتی دێتە ئەژمار و هەر جۆەر کشانەوەیەکی هەڵەداوان، مەترسی دووپات بوونەوەی سیناریۆی 2019 زیندوو دەکاتەوە.

کێشەکانی بەردەم ئیدارەی خۆسەر

بە بڕوای ناوبراقو، لە پاڵ هەەکان، ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ ڕەخنەگەلێکی جیدی بەتایبەتی لە ناوچە عەرەب نشینەکان وەکوو دێرەزوور بەرەوڕوویە؛ لەوانە دابەش کردنی نابەرانبەر و لەبەرچاو نەگرتنی ڕۆڵی هۆزەکان. بە وتەی ناوبراو، ئەو خاڵە لاوازیانە دەتوانێت بیانوویەک بۆ دیمەشق ئەنقەرە لە لاواز کردنەوەی ڕەوایی کوردەکان بێت.

ڕۆڵی ئەکتەرە ناوچەییەکان

شرۆڤەکاری پرسەکانی کورد لە دامەزراوەی ئاشتی کوردی لە واشنتۆن پێی وایە هاوئاستی ئەمریکا، وڵاتانی عەرەبی وەکوو عەرەبستان، ئیمارات و ئوردن ڕۆڵی چالاکتریان لە باکووری ڕۆژهەڵات سووریا هەبووە. ئەو ڕەوتە لە ڕوانگەی بودێتەوە هەم دەتوانێت ۆاڵپشتی دیپلۆماتیک بۆ کوردەکانی لەگەڵ بێت و هەم سنووردار کەرەوەی داواکارییەکانی ئەوان بۆ ئاستی فەرهەنگی و ئیداری بێت.

News ID 56882

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha