بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، عەدنان عەبدوڵڵا تەمیمی شرۆڤەکاری کاروباری سیاسی عێراق جەختی کرد: ئەمریکا ترسی هەیە لە ڕوودانی شەڕ لەگەڵ ئێران و بە هۆی لێکەوتە قورسەکانی ئەو شەڕەوە ڕووی کردە دانوستانەکان لە مەسقەت.
ناوبراو زیادی کرد: هەوڵەکانی ئەمریکا لە سەر بنەمای شەڕی دەروونی بۆ سەپاندنی گوشار لەسەر ئێران پێناسە دەکرێت تا ئەو وڵاتە ناچار بێت لە بواری دۆسیە گرینگەکان لەوانە دۆسیەی ئەتۆمی خاڵ بدات.تەمیمی وتیشی: ئەمریکا دەزانێت شەڕ لەگەڵ ئێران تێچووی زۆرە و لەوانەیە کۆنترۆڵ لەدەستی دەربچێت و ببێتە شەڕێکی سەروو ناوچەیی و تەنانەت نێودەوڵەتیش.
ئەمریکا دەزانێت تێچووی شەڕ لەگەڵ ئێران قورسەشرۆڤەکاری سیاسی عێراقی ئاماژەی دایە سەر قورس بوونی لێکەوتەکانی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
News ID 58496
Your Comment