ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی پارێزگاکان: کاروانی زەوینی " یارانی سەموود؛ بەرەو ئازادی و خۆڕاگری" بە ئامانجی دەربڕینی هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی ستەملێکراو و خۆڕاگری غەززە و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گەمارۆی ناڕەوا و نامرۆڤانەی ئەم ناوچەیە لەلایەن ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی، سەفەری خۆی بە هاوڕێی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەستپێکردووە.
دوای تێپەڕین بە پارێزگا جۆربەجۆرەکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی کاروانەکە چوونە ناو شاری بێهبەهان و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە پێشوازییەکی گەرمی خەڵکی خوزستان گەیشتنە شاری ئەهواز.
Your Comment