AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٦ ٠٨:٤٤

گەورەترین داڕمانی ئابووریی ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئێران

گەورەترین داڕمانی ئابووریی ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئێران

میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی ڕەهەندگەلێکی نوێیان لە زیانە ئابوورییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی مووشەکی "بەڵێنی ڕاستی 3" ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، کەناڵی 12ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی بە پێی ئاماری ئیدارەی ناوەندیی ئاماری ئەو ڕژیمە، ڕایگەیاند کە زیانە ئابوورییەکان بە هۆی شەڕ لەگەڵ ئێران زۆر زیاترە لەوەی کە پێشبینی کرابوو.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوە میدیاییەی ڕژیمی زایۆنی، بەرهەمی ڕەسەنی ناوخۆیی لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئێران لەسەدا 4 دابەزیوە و ئەو دابەزینە نیشاندەری گەورەترین داڕمانێکە کە ئابووریی ناوخۆیی ڕژیمی زایۆنی لەدوای 7ی ئاکتەوبری 2023ـه‌وە بە خۆیەوە بینیوە.

پێشتریش ماڵپەڕی زایۆنیی کاڵکالیست ڕایگەیاندبوو کە کۆمپانیای ئاسمانی زایۆنی "ئیزرا ئایر" لە سێ مانگەی دووەمی ساڵی 2025، بە هۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی لە 12 ڕۆژەی شەڕ لەگەڵ ئێران نزیکەی 10.4 ملیۆن دۆلار زیانی کردووە.

News ID 56823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha