بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نیشتمانی ڕایگەیاند: ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بارەی چۆنیەتی کارلێککردن لە بارودۆخی نوێدا، دوابەدوای هێرشە نایاساییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیە ئاشتیخوازەکانی وڵاتەکەمان گەیشتنە لێکتێگەیشتن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێوارەی ئەمڕۆ لە قاهیرە گفتوگۆی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەڕێوەچوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە: وردەکارییەکانی ئەم لێکتێگەیشتنە لە چەند خولەکێکی تردا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیری دەرەوە ڕادەگەیەنرێت.
Your Comment