AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٧ ٠٦:٥٤

درەوشانەوەی وەرزشوانێکی بەخشراوری کورد لە پارامەلەی پاڵەوانێتی ئێران

درەوشانەوەی وەرزشوانێکی بەخشراوری کورد لە پارامەلەی پاڵەوانێتی ئێران

شاهۆ محەمەدی هەڵکەوتەی وەرزشیی سەندۆرمی داون و وەرزشوانی بەخشراوی کوردی مەهابادی، لە کێبەرکێکانی پارامەلەی پاڵەوانێتی ئێراندا دوو میدالیای زێڕ و دوو میدالیای بۆرۆنزی مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاهۆ محەمەدی هەڵکەوتەی وەرزشیی سەندۆرمی داون، لە 28ـه‌مین کێبەرکێکانی پارامەلەی فیدراسیۆنی گیانبازان و کەمئەندامانی پاڵەوانێتی ئێراندا کە لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆیIPC بەڕیوە دەچێت، درەوشایەوە.

ناوبراو بە بەشداری لە کەلاسی (S14)وێڕای تیمی پارێزگای ورمێ، توانی میدالیای زێڕی 400 مەتری ئازاد، میدالیای زێڕی 100 مەتری مەلەی پەروانە، میدالی بۆرۆنزی 100 مەتری باسکەمەلە و میدالی بۆرۆنزی 50 مەتری باسکەمەلە مسۆگەر بکات.

شاهۆ محەمەدی پێشتر لە ساڵی 2023 وەک تاقە نوێنەری ئێران لە لقی مەلە لە کێبەرکێکانی ئۆلۆمپیای تایبەتیی بەرلیندا، میدالی زێڕی 400 مەتری بباتە و یەکەمی جیهان بەدەست ببێنێت.

News ID 56709

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha