بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر سەیدمۆئەیێد عەلەوییان، پسپۆڕی هەرسەک و جەرگ، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: سپارتینا ئەمپوولێکی دەڵاندنی ئێرانییە کە بە کارایی بەرز لە کەمکردنەوەی ئیشتیا، کۆنتڕۆڵی شەکرەی خوێن و کەمکردنەوەی کێش، توانای ڕکابەری لەگەڵ نمونە دەرەوەییەکان هەیە و دەتوانێ بەهرەی باشی بۆ نەخۆشانی قەڵەوی یان دیابێتی جۆری 2 هەبێت.
وتیشی: سپارتینا بە کەڵکوەرگرتن لە ماددەی چالاکی تیرزپاتاید وەک جێگرەوەی چەند هۆرمۆنی سروشتیی لەش، هاوکات لە سەر دوو بواری گرینگی لەش واتە وەرگرەکانی GIP و GLP-1 کاریگەری دادەنێت و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئیشتیا و تێربوونی خێرا و کەمکردنەوەی پەیتایی کێشی لەش و دابەزینی شەکرەی خوێن.
Your Comment