AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢ ١١:٣٣

"سینۆهە" کۆچی دوایی کرد

"سینۆهە" کۆچی دوایی کرد

مێهرداد فەلاحەتگەر ئەکتەری سینەما و تەلەڤیزیۆن دوای ماوەیەک ئازار بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهرداد فەلاحەتگەر ئەکتەری سینەما و تەلەڤیزیۆن دوای ماوەیەک ئازار بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کە ڕۆڵی سینۆهە، پزیشکی کۆشکی ئامێنهۆتێپ و پووتیفار لە زنجیرەی " یووسفی پێغەمبەر" گێڕا، ماوەیەکی لە سەر قەرەوێڵەی نەخۆشی بەسەر برد.

ئەو هونەرمەندە بە ئەخلاقە لە دەیەکانی ڕابردوودا لە بەرهەمگەلێک وەکوو " گەڕانەوەی پەرەسێلکەکان"، " پیاوانی ئانجلۆس"، " شەو چەرا"، " سەردەمی ملهوڕی"، " گەنجی ئەمڕۆ"، " لێپرسینەوە"، " گەڕان لە شار"، " یووسفی پێغەمبەر" ، " بۆ کوێ بە هەڵەداوان"، " لەوانەیە بۆ ئێوە ڕوو بدات"، " ئامین"، " گەشتی تایبەت"، " لەبیر چووەکان"، " منداڵی ئەندازیار 2" ، " دۆخی تایبەت"، " کووبار"، " لە چارەنووس" و " ژێرخاکی" ڕۆڵی گێڕاوە.


News ID 56523

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha