AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٣٠ ١٣:١٥

ئەمریکا جووڵەی نهێنی لە کوردستانی سووریا زیاد دەکات

ئەمریکا جووڵەی نهێنی لە کوردستانی سووریا زیاد دەکات

ئامادەیی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کوردستانی سووریا بە ناردنی کاروانی نوێی جیهازات و بەڕێوەچوونی مانۆڕی هاوبەش لەگەڵ هەسەدە زیادی کردووە.



بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە خۆجەییەکان لە پارێزگای حەسەکە لە بەردەوام بوونی تۆکمە کردنەوەی بوونی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کوردستانی سووریا هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، ڕۆژی 20 ی ئووت کاروانێکی نوێی هاوپەیمانی بریتی لە 26 بارهەڵگر سووتەمەنی، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، باکسی مۆر و مۆم کراو و جیهازاتی سەربازی گەییشت ەبنکەی قسرق لە دەڤەری باکووری حەسەکە. ئەو کاروانە لە هەرێمی کوردستان و دەروازەی ئەلوەلیدەوە گەییشتووەتە سووریا.

هەروەها فڕۆکەیەکی دیکەی ئەمریکا لە بنکەی خەراب ئەلجەیر نیشتووەتەوە و جیهازاتی سەربازی گواستووەتەوە. هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی و هەسەدە بۆ دووهەم ڕۆژی بەردەوام مانۆڕی هاوبەشیان لە بنکەی شەدادێ بەڕێوە بردووە.

چاوەدێران دەڵین زیاد بوونەوەی هاتوچۆی کاروانەکان و بەڕێوەبردنی مانۆڕ بەشێک لە هەوڵەکانی هاوپەیمانی بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوئاهەنگی سەربازی لەگەڵ هەسەدە و بەردنە سەرەوەی ئاستی ئامادەیی ئەوان هەمبەر هەڕەشە ئەمنیەتیەکان لە کوردستانی سووریایە.




News ID 56486

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha