بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی بەر لە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئەرمەنستان لە یادداشتێکدا، بە ئاماژە بە پەیوەندیی قووڵی نێوان هەر دوو وڵات و پابەندبوونی ئێران بە پاڵپشتی لە دراوسێەکانی لە ساتە هەستیارەکانی مێژوودا، نووسی: ئێران یەکەم وڵات بوو کە لە 1991 سەربەخۆیی ئەرمەنستانی بە فەرمی ناسی و ئێستاکەش پەیوەندیی نێوان تاران و ئەیرەوان بەردەوامە. ئەرمەنییەکانی ئێران گەورەترین کەمینەی مەزهەبی وڵاتن و لە هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیی ئێراندا چالاکن؛ لە پەرلەمانتارییەوەر تا پاراستنی فەرهەنگیان لە ڕێگەی کلیسە و دامودەزگاکانی ترەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکاریی نێوان دوو وڵاتی لە بواری ئابووریدا بە بردنەوەیەکی دووقۆڵی زانی و وتیشی: ئێران تەنانەت لە هەلومەرجی گەمارۆ نادادپەروەرانە و یەکلایەنانەشدا، یەکێک لە گرینگترین هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەرمەنستان بيووە و ئەوە نیشان دەدا کە ئابووریی کامڵکەری ئێمە، دەرفەتگەلێکی بێئەژماری بۆ گەشە خەمڵاندووە و دەتوانێ ئاسایشی دووقۆڵیی بەدواوە بێت.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: دوورنوێنی ژێئۆپۆلیتیکیی ناوچەی ئێمە، گرینگیی ستراتژیی پێوەندیی دوو وڵاتی زیاتر لە جاران بەرجستە دەکاتەوە و لە هەلومەرجی نایەکلایی جیهانی و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان، بەرژەوەندیی ئێران و ئەرمەنستان زیاتر تێکئاڵاوە.
عێراقچی زیادیشی کرد: ئێران بە پشتبەستن بە ڕابردووی مێژوویی هاوبەش و ئاسۆگەلی داهاتوو، ئامادەی هاوکاری لەگەڵ ئەرمەنستان بۆ نووسینی وەرزێکی نوێ لە دۆستایەتیی دێرینە؛ وەرزێک کە بێ گومان ئاسایش و ئاسوودەیی زیاتری بۆ گەلانی هەر دوو وڵات، ناوچە و سەرتر لەوەش بەدیاری دێنێت.
Your Comment