بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە ، سەرچاوە مەیداییەکان لە سووریا راپۆرتیان دا کە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری منبەج لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە ڕۆژی ڕابردوو پێکدادانی چڕی نێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارەکانی جۆلانی بەخۆوە بینیوە.
ئەو سەرچاوە زیادی کرد کە ئەو پێکدادانە لە سێ گوند بووە و تێیدا هێرشی خومپارەیی کراوە. ئەوە یەکەم پێکدادانی راستەوخۆ لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و جۆلانی لە جۆری خۆی لە ئەو ناوچە دێتە ئەژمار.
دانیشتووانی ئەو ناوچەش نسیبەت بە دووپات بوونوەی سیناریۆی کۆچی زۆرەملێ و کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل بە دەستی هێزەکانی جۆلانی بەتایبەتی عەلەوییەکان و درۆزییەکان نیگەرانن.
بە چڕ بوونەوەی پێکدادانەکان لە دەڤەری حەلەب نیگەرانییەکانی خەڵکی سووریا نسیبەت بە دووپات بوونەوەی سیناریۆی کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل بە دەستی چەکدارانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی چڕ بووەتەوە.
News ID 56259
Your Comment