AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢٥ ٠٨:١٦

سپای پاسدران: گەرووی هورموز بە دیواری ئاگرین داخراوە؛ لە ڕۆژێکدا شەش کەشتی تەقێندراوەتەوە

سپای پاسدران: گەرووی هورموز بە دیواری ئاگرین داخراوە؛ لە ڕۆژێکدا شەش کەشتی تەقێندراوەتەوە

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە گەرووی هورموز بە دیواری ئاگرین داخراوە و لە ڕۆژێکدا شەش کەشتی تەقێندراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند: چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی ئەفسەرانی ئەمریکی و بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای شەڕانگێز و تاڵانچی ئەمریکا، هەوڵیان دا بە ڕێگای نایاسایی باشووردا تێپەڕن، بەر مینێکی دەریایی کەوتن و بە چەند تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز ئاسمانی گەرووی هورمزیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕووناککردەوە.

ئەم دوو تەنکەرە نەوتهەڵگرە بە مەودایەکی کورت لە دوو تانکەری نەوتهەڵگری پێشوو تەقینەوە و لە دوێنێوە ئەمە شەشەمین کەشتی نەوتهەڵگرە کە لە گەرووی هورمزدا بسووتێت و نوقم بێت.

پیسبوونی تەقینەوەی ئەم نەوتهەڵگرانە بە تەواوی کەناراوەکان و ئاوەکانی گەرووی هورمزدا بڵاوبووەتەوە.

هەروەها هێزی دەریایی سپای پاسداران خاوەنی کۆمپانیا نەوتییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو ڕێگایەی ئەمریکا کە لە گەرووی هورمز دروستکراوە، بە دیواری ئاگرین مینڕێژ کراوە، متمانەکردن بە درۆی بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا و هاوکاریکردن لەگەڵیان دەتکاتە نێچیری تەقینەوە

رێوشوێنە سزاییەکانمان وەڵامێکە بۆ گەمارۆی نایاسایی سەربازی تاڵانچی ئەمریکی و پێشێلکارییەکانی بۆ سەر گەرووی هورمز، و سەرپێچیکاران بە توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

News ID 60827

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha