بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی ئەوڕۆ دووشەممە (30ی پووشپەڕ) لە دانیشتنی سەرتاسەریی پارێزگارانی ئێران، وێڕای داکۆکی لە دیپلۆماسیی پارێزگایی، ڕایگەیاند: پارێزگاکانی ئێمە بە تایبەت پارێزگا سنوورییەکان دەتوانن دیپلۆماسییەکی سەرکەوتوویان هەبێت.
عێراقچی هەروەها لە بەرێوەچوونی کۆڕبەندگەلی نێودەوڵەتی لە پارێزگاکان هەواڵی دا و وتیشی: ئەو کۆڕبەندانە بۆ چوار گۆشەی وڵات داڕێژراوە و یەکەمیان لە شیراز بەڕیوەچوو و بەر لە شەڕی 12 ڕۆژە، بڕیار بوو دووەهەم کۆڕبەندیان لە مەشهەد بێت، کە دواخرا و لە هەوڵی بەڕیوەچوونی لە ڕۆژانی داهاتووداین.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: یەکەمایەتیی ئێمە درواسێکانمانن و ئەوان دەفرایەتیگەلێکیان هەیە کە دەتوانێ زۆربەی کێشەکانی ئێمە بە یەکجاری چارەسەر بکات و لەو بوارەدا وەزارەتی دەرەوە پاڵپشتی لە هەڵمەتی دیپلۆماسیی پارێزگاکان دەکات.
Your Comment