ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئابووری: ئیدارەی زانیاریگەلی وزەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی 2025یدالەبارەی سامانی وزەی عێراق، ڕوانییە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان و پشکی ئەو هەرێمە لە بەرهەمهێنان و هەڵگواستنی سەرچاوە سووتەمەنییەکانی لە عێراقدا، وەک وڵاتێکی دەوڵەمەندی نەوتی و گازی لە بازاڕەکانی وزەی ناوچەیی و جیهانیدا.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هەرێمی کوردستان ئەگەرچی خۆی پشکێکی بەرچاوی لە بەرهەمهێنانی وزەی عێراقدا هەیە، بەڵام ناکۆکییە درێژخایەنەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا لە سەر پرسگەلێکی وەک سەروەری و ئیدارەی سەرچاوە نەوتییەکان، کاریگەرییەکی بەرچاوی لە سەر ڕەوتی بەرهەمهێنان، هەناردە و سەرمایەدانەری لە کەرتی وزەی داناوە.
بۆ وێنە تورکیا لە مارچی 2023دا و پاش دەرکرانی حوکمی دادگەی نێودەوڵەتی لە دژی هەرێم و تەرکیزی لەسەر گرێبەستی نەوتی لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا، ڕەوتی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەر جیهان وەستاند و ناچار بوو لە جەریمەدان بۆ هەناردەی نایاسایی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بەو پێیە ڕەوتی بەرهەمهاتنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە نزیکەی 435 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا لە ساڵی 2022 بۆ نزیکەی 240 هەزار بەرمیل لە ڕۆژ لە ساڵی 2023 دابەزی و هەرێم لە داخرانی بۆرییەکانی هەناردەی نەوت، ناچار لە خەزێنەکردنی نەوتەکان لە هومارەکانیدا بوو. بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا دسیان شایەدی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم تا ڕۆژانە نزیک بە 300 هەزار بەرمیلین؛ واتە ئەو کێڵگانەی کە لە ئاڤریلی 2023دا ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم دێنا، لە ساڵی 2024 ئەو نرخەیان گەیاندە نزیکەی 300 هەزار بەرمیل و ئەمە بۆتە هۆی قاچاخ و هەناردە نەوت بە داشکانەوەی زۆر بەرچاو. تەنانەت ڕاپۆرتەکان باس لە گواستنەوە و کڕیاریی نەوت لە ڕێگەی تانکەری زەوینییەوە دەکەن.
بە گوێرەی دەستووری بوودجەی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق، هەرێمی کوردستان دەبێ ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە بەرەتی بەشێک لە گۆژمەی فیدراڵ ڕادەستی بەغدا بکات. بەلام داخرانی بۆریی تورکیا، هەرێمی لە بەرهەمهێنانی ئەو ڕێژە نەوتەدا دەستەوەستان کردووە. لە لایەکی ترەوە پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی کردنەوەی ئەو بۆرییە، لە فێورییەی 2025دا پلانی ڕیفۆڕمی بوودجەی پەسند کرد، کە بە پێی ئەو پلانە، پێویستە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق لە بری هەر بەرمیل نەوت، 16 دۆلار بداتە کۆمپانیاگەلی نەوتیی سەربەخۆی چالاک لە هەرێمی کوردستان؛ نرخێکی زیاتر لە دوو و نیو هێندەی نرخی ئێستا (٦ دۆلار) بۆ هەر بەرمیلێک لە یاسای بوودجەی پێشوو.
کەچی تا ژوئەنی 2025، دەوڵەتی بەغدا نە تەنیا پابەندی ئەو بڕیارەی پەرلەمان نەبووە، بەڵکوو دانوستانی نێوان هەرێم، عێراق و کۆمپانیا نەوتییە سەربەخۆکان گەیشتۆتە بنبەست و هەر جۆرە دواکەوتنێک لە چارەسەریی کێشەکان، کاریگەرییەکی بەرچاوی لە سەر سەرمایەدانەریی داهاتوو، توانای بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم و ئەگەری کرانەوەی دووبارەی بۆریی نەوتی تورکیا دەبێت. ئەوەیە کە عێراق لە ساڵی ڕابردوودا 4.1 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و هەرێمی کوردستان تەنیا 300 هەزار بەرمیل.
Your Comment