AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٣ ٢١:٤٩

پزشکیان بۆ ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات: بە هاودڵی وەرزێکی نوێ دەست پێدەکەین

پزشکیان بۆ ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات: بە هاودڵی وەرزێکی نوێ دەست پێدەکەین

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات، وێڕای بەرز نرخاندنی یەکگرتوویی و هاوڕێیان لەگەڵ خەڵکی ئێران لە ڕۆژانی قەیراندا، جەختی لە ڕۆڵی ئەوان لە داڕشتنی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵات کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە پەیامێکدا بۆ ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات، بە ئاماژە بەوەی کە دەوڵەت هاودڵیی بەدی‌هاتوو لە نێوان خەڵک و بەرپرسان لە میانەی شەڕی 12 ڕۆژەی بە دەرفەتێک بۆ خزمەتگەیاندنی زیاتر بە گەل دەزانێت، ڕایگەیاند: هێشتاش لەو بڕوایەداین کە دەلاقەی دیپلۆماسی کراوەیە و شلگێڕانە ئەو بوارە ئاشتی‌خوازانەیە، بە ڕێکخستنی هەموو دەفرایەتییە سیاسییەکانەوە پەیجۆر دەبین.

ڕاشیگەیاند: ئێمە لایەنگری دیپلۆماسی و دانوستانی سازێنەر و دژی شەڕین و بۆ دوورخستنەوەی سێبەری شەڕ لە سەر وڵات، وێرای بەرگری لە مافی سروشتیی گەلی ئێران، بەهرە لە هەموو سەرمایە سیاسی و دیپلۆماسییەکانمان وەردەگرین.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوەش کرد: ئەوڕۆکە بەڵام وەرزێکی نوێ لە هیوابەخشی و هەنگاونان بەرەو ئێرانێکی هێمن‌تر، بەئاسایش‌تر و بەهێزتر دەستی پێکردووە کە تەنیا بە هاوڕێی و هاودڵیی خەڵکی خۆشەویست، بە پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و بە پشتبەستن بە هێزی گەنج و هزری نوێ، مومکینە.

News ID 55986

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha