بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا حه‌سه‌ن ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ره‌سافه‌ی به‌غدا رایگه‌یاند، "به ڕێنمایی وه‌زیری ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی عێراقی ده‌نێردرێن بۆ به‌شداریكردن له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كانی ئێستای سوریا، كه له پارێزگای لازقیه كه‌وتونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تیمی تایبه‌تمه‌ند به‌شداری له ئه‌ركه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، هه‌نگاوه‌كه‌ی عێراقیش مرۆیی و نیشتمانییه، ئامانجی هاوكاریكردنی براكانمانه له سوریا له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ژینگه‌یی و ماددی و مرۆیی".
Your Comment