AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٧ ١٠:٥٤

چەک دانانی پەکەکە بە نهێنی دەبێت

چەک دانانی پەکەکە بە نهێنی دەبێت

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) كە باڵی سیاسی پەكەكەیە ڕایگەیاند، گۆڕانکاریی لە پلانەکەیاندا کراوە و ڕێگە بە هیچ میدیایەک نادرێت ڕێوڕەسمی چەكدانانی گرووپێكی پەكەكە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لە نزیكە ڕوماڵ بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەجەکە ڕایگەیاند: گرتەی ڤیدیۆیی لە چەک دانان تۆماردەكرێت و لە ڕێگەی شاشەیەکەوە لە نزیک شوێنی بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمەکە نمایش دەکرێت.

بەشی ڕاگەیاندن و میدیایی کەجەکە لە ڕێگەی ئیمەیلەوە بە زمانی ئینگلیزی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ئاگاداركردوەتەوە کە فۆرمی ڕوماڵکردنی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکەیان پڕکردوتەوە دەڵێت، "بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە، گۆڕانکاریی لە شێوازی بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمی چەکدانان لە سلێمانی کراوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ڕێوڕەسمەکە لە شوێن و کاتی خۆی بەڕێوە دەچێت، بەڵام بەبێ ئامادەبونی کەناڵ، میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان دەبێت.

تەواوی ڕێوڕەسمی چەکدانانەكە تۆمار دەكرێت و دواتر لە ڕێگەی شاشەیەکەوە كە لە نزیک شوێنی بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمەکە دادەنرێت، نمایش دەکرێت.

News ID 55904

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha