بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلیمحەمەد نائینی وتەبێژی سپا لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "المیادین" وتی: وەڵامی خێرای ئێران، لێکدانەوەی دوژمن شێواند، چونکە بۆ ئەوەی بزانین کێ سەرکەوتووە یان کێ شکستی هێناوە، دەبێ بڕوانینە ئامانجەکانی شەڕ و لەو ڕوانگەوە، ئامانجی دوژمن لەناوبردنی هەموو توانستە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بوو.
وتەبێژی سپا بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن پاش ئەوەی نەیتوانی بە ئامانجەکانی خۆی لە ڕێگەی دانوستانەوە بگات، دەستی دایە پەلاماری سەربازی، جەختی کرد: لە ئێستا لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا ئێران یان دوژمنان کامیان، نیگەرانن؟ بێ گومان ئەوان نیگەرانی وەڵامی وێرانگەری ئێران لە ئەگەری هەر جۆرە شەڕێکن.
سەردار نائینی، هوشداریشی دایە ئیسرائیل کە لە ئەگەری هێرشی دووبارەی، تاران تەنیا یەک هێڵی سووری نابێت.
Your Comment