بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران قسەی کرد و وتی: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تا لەناوچوونی تەواو ڕۆشتووە بڵام لەوانەیە ئەوان چالاکییەکانیان لە شوێنێکی دیکە دەست پێبکەنەوە.
دۆناڵد ترامپ لە لێدوانێکدا زیادی کرد: ئێران چاوەدێرییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی قبووڵ نەکردووە و پیتاندنیشی ڕانەگرتووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها وتی: ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە کە نتانیاهۆ دەچێتە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئەو لەسەر دۆدیەی ئێران گفتوگۆ دەکات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە وتنی ئەوەی کە ڕۆژی دووشەممە لەگە نتانیاهۆ لە کۆشکی سپی سەبارەت بە دۆسیەی ئێران گفتوگۆ دەکات، وتی کە ئێران هاوکاری لەگەڵ ئاژانس نەکردووە و پیتاندنیشی ڕانەگرتووە.
News ID 55863
Your Comment