ئه‌و له درێژه‌دا وتی: شه‌ڕی ۸ ساڵه‌ی ئێران و عێراق که سه‌دام به ئێرانییه‌کانی فرۆشت به ڕوونی نیشانی دا که ئێران هه‌رگیز شکست ناهێنێت چون ئه‌وکات هه‌موو جیهان له پشتی سه‌دام بوون. سه‌دام و پشتیوانه‌کانی له‌م خه‌یاڵه‌دا بوون که ئێران چی دیکه ته‌قه‌مه‌نی و فیشه‌کی نامێنێت، هه‌ر واش بوو، فیشه‌ک نه‌بوو، مووشه‌ک نه‌بوو، ته‌نانه‌ت تهلبهنیشیان له ده‌ره‌وه پێنهدهفرۆشتین، با ئێوه زۆر باش بزانن که ئێمه چۆن شه‌ڕمان کرد و ڕاوه‌ستاین، ئێسته ئێمه له کوێین و سه‌دامییه‌کان له کوێن؟
ده‌بیری مەکۆی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران زیادی کرد: ئێسته ئێمه هێزی یه‌که‌می ناوچه‌که‌ین، مووشه‌کی دوور هاوێژمان هه‌یه که ده‌توانێت تاکوو ۱۰۰ کیلۆمه‌تر مه‌ودا ببڕێت. ئه‌گه‌ر له‌مڕۆدا له پاپۆڕه فڕۆکه کێشه‌کانی ئه‌مریکا بپرسن که ئایا له پاپۆڕه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا ده‌ترسن یان له به‌له‌مه سه‌ربازییه‌کانی ئێران بێ یه‌ک دوو ده‌ڵێن که له به‌له‌مه سه‌ربازییه‌کانی ئێران ده‌ترسین.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م هه‌موو ده‌ستکه‌وتانه له سێبه‌ری ئاسایش و سهقامگیرادا به ده‌ست هاتووه، ئێسته که‌سانێک وه‌ک سعوودییه‌کان ده‌ڵێن که ده‌بێت بڕۆین و ئاسایش و سه‌قامگیری ئێرانییه‌کان تێک بده‌ین. ماوه‌ی ۲ بۆ ۳ ساڵه که سعوودییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو له سیستان و به‌لوچستان و له کوردستان کاری ئاژاوه‌گێڕی ئه‌نجام بده‌ن. هاتن و له‌گه‌ل حزبی دیموکڕات و مونافیقه‌کان و دزه‌کانی سیستان و به‌لوچستان کۆبوونه‌وه‌یان کرد و پاره‌یان دا به‌م گرووپانه تاکوو بێن و له ئێران ئاژه‌وه‌گێڕی بکه‌ن. به‌ڵام که گرووپ گرووپ دێنه ئه‌م دیو سنووره‌کانی ئێران، وه‌ک ئاوی خواردن شکست دێنن و ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌ویست له خووزستان گێره‌شێوێنی بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تادا وشکمان کرد ئه‌وان زۆر دڵگران و ناڕازین که بۆچی له ئێران ده‌بێت وه‌ها ئاسایش و ئارامییه‌ک بوونی هه‌بێت.
ڕه‌زایی جه‌ختی کرد: ئێسته عه‌ره‌بستان پاره به دیموکڕات و کۆمه‌ڵه و مونافیقه‌کان ده‌دات که بێن و دژایه‌تی ئێمه بکه‌ن، ئێمه ئێستاش به تاقه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین چون نامانه‌وێت شه‌ڕ درووست بێت، ئێمه هێزی پۆلیس و سنوورهوانیمان بۆیه دروست کردووه که چی دیکه شه‌ڕ دروست نه‌بێت. به‌ڵام ئالی سعوود ده‌بێت باش بزانێت که له پشت ئه‌م ئارام بوونه‌ی ئێمه لافاوێکی سه‌خت بوونی هه‌یه و دواجار زۆر به تووندی وڵامی دوژمنه‌کانمان ده‌ده‌ینه‌وه، ئێمه وڵامی ئه‌وان زۆر توندتر له سه‌دام وڵام ده‌ده‌ینه‌وه.
ڕه‌زایی درێژه‌ی دا: باشه سعوودییه‌کان بۆچی دژایه‌تی ئێران ده‌که‌ن؟ مه‌گه‌ر ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا و زایۆنییه‌کان، وه‌ک پۆڵا نه‌وه‌ستاوه؟ که‌واته ڕوونه که ئه‌مانه له دوای پشتیوانی له ئیسلام و خه‌ڵکی عه‌ره‌ب نین، ئه‌وان ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل فه‌رمانیان پێ‌بکات ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌وان درۆ ده‌ده‌ن که ده‌ڵێن ئێمه سونهین و ده‌مانه‌وێت له دژی شیعه و فارس شه‌ڕ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی پشتیوانی عه‌ره‌ب و سونه‌ن ئه‌وه بڕۆن بزانن له وڵاتانی جیهاندا چی به‌سه‌ر سونه‌دا دێت و بۆ پشتیوانیان لێ ناکه‌ن.
Your Comment