بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆفیق کەریم، سەرۆکی ڕێکخراوی "خاڵ" لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: پاش زیاتر له دوو ساڵ لێکۆڵینە و پشكنین، كاركردن لەنێو دەسخەت و بەرهەمەكانی مهلا جهمیل رۆژبهیانیدا، كۆبهرههمهكهی بە هەوڵی چەندین کەس و لەوان مۆفەق میراودەلی و ئومێد رۆژبەیانی و پەراوێزنووسیی عەبدوڵڵا زەنگەنە، ئامادهیه و له نزیكترین كاتدا چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم کۆبەرهەمە پێکهاتووە لە بەرهەمە کوردییەکانی مەلا جەمیل، وتیشی: ناونیشانی بەرگەکانی ئەم کۆمەڵە بریتین لە، "کۆمەڵە کتێب"، "وڵاتەکەت باشتر بناسە"، "گۆڤار و ڕۆژنامە"(لە دوو بەرگدا)، "کۆمەڵە وتار"(بریتی لە 100 ئەڵقە بەرنامەی ڕادیۆ تاران) و "پۆختەی مێژووی عێراق".
Your Comment