AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣١ ٢١:٣٥

پزشکیان: هێرشەکان درێژەی بێت، وەڵامی ئێران لێبڕاوانەتر دەبێت

پزشکیان: هێرشەکان درێژەی بێت، وەڵامی ئێران لێبڕاوانەتر دەبێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە ئەگەری درێژەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، وەڵامی ئێمە قورستر و لێبڕاونەتر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان ئەوڕۆ (شەممە) لە وەڵامی پەیوەندی تەلەفونی ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، وتی: ئێمە هەر لە سەرەتاوە بەدوای تۆکمەی هاوکارییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهانی بەپێی متمانە و ڕێزی بەرامبەر بووین و هەین، بەڵام ڕژیمی زایۆنی هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە ڕەوتی کارشکێنی و ئاژاوەی گرتە بەر.

ناوبراو بە ئاماژە بە درێژەی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە هێرش‌کردنە سەر ئێران و پێشێل‌کردنی ئاشکرای هەموو یاساگەلی نێودەوڵەتی، وتیشی: ئیسرائیل تێدەکۆشێ کە هەموو ناوچەکە ناهێمن بکات و چاوەروانی لە دەوڵەتان و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان دەکرێت کە بە پێی پرێنسیپە جیهانییەکان، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ڕەوتە، بە هەڵمەتی کارای خۆیان پێش بە درێژەی ئەو هێرشانە بگرن.

پزشکیان هەروەها باسی لە ئامادەیی ئێران بۆ گفتوگۆ و هاوکاریی بۆ متمانەسازی لە بواری چالاکییە ناڤۆکییە ئاشتی‌خوازانەکان کرد و جەختی کرد: ئێمە لە لایەکەوە بە سیفرکردنی چالاکییە ناڤۆکییەکان بە هیچ چەشنێک قبووڵ ناکەین و لە لایەکی تریشەوە لە ئەگەری درێژەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، وەڵامی ئێمە قورستر و لێبڕاونەتر دەبێت.

News ID 55651

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha