بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی 12ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ئاژیرەکانی مەترسی لە کاتی بەشداریی ئیسحاق هێرتسوگ سەرۆکی ڕژیمی زایۆنی لە ڕێوڕەسمی ناشتنی سەربازێکی کوژراوی زایۆنی لە پێکدادانەکانی باشووری غەزە، بووە هۆی تۆقان و هەڵاتنی هێرتسۆگ.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێرتسۆگ کە لە میانەی دیدار و دڵنەواییدانەوەی نۆعام شیمێس، خێرا پاش بیستنی دەنگی ئاژیری مەترسی وێڕای بوعێز بێسمۆتی پەرلەمانتاری ڕژیمی زایۆنی پەنایان بردە بەر پەناگەکان.
Your Comment