AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ٢١:٥٠

ئێران تلاڤیڤ و ئۆرشەلیمی مووشەک باران کرد/ بینای وەزارەتی شەڕ خاپوور کرا

ئێران تلاڤیڤ و ئۆرشەلیمی مووشەک باران کرد/ بینای وەزارەتی شەڕ خاپوور کرا

وەڵامی توندی ئێران بۆ ڕژێمی زایۆنی دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند خولەکێک لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە بۆ هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بە تەقاندنی سەدان مووشەکی جۆراوجۆری بالیستی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان دەستیپێکرد.

هێزە چەکدارەکانی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە توانا بەرزەکانی بەرگری و ئامادەیی تەواو، بە تەقاندنی سەدان مووشەک لە ناوەندە جۆراوجۆرەکانەوە دەستیان کرد بە وەڵامدانەوەی هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی.

مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەگاکانی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل کەوتە خوارەوە.

کەناڵی ١٣ تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی یەکەمین مووشەکی ئێران بەر بارەگای وەزارەتی جەنگی ئیسرائیل کەوت و دووکەڵی لێ بەرز دەبێتەوە.

دەنگی تەقینەوە بەردەوامەکان لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو دەبیسترێت و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە قودس لێدرا.

News ID 55445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha