بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسدارانی ئێران بە بۆنەی شەهادەتی مەزڵوومانەی سەرداری سەربڵندی ئیسلام سەردار پاسدارا حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران و کۆمەڵێکی دیکە لە پاسدارانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە کە دەقی پەیامەکە لە خوارەوە دێت:
بسم الله الرحمن الرحیم
مِنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجالٌ صَدَقُوا ما عاهَدُوا اللّهَ عَلَیْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضی نَحْبَهُ وَ مِنْهُمْ مَنْ یَنْتَظِرُ وَ ما بَدَّلُوا تَبْدِیلاً
بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە، شەهادەتی ستەملێکراوانەی فەرماندەی گیانفیدا، سەردار سەرلەشکەر پاسدارا حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سپای پاسدداران و ژمارەیەک لە پارێزەران و هاوکارانی دوابەدوای هێرشی جەنایەتکارانە و تیرۆریستانە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 23ی خەزەڵوەری ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندی فەرماندەیی سپا و لە کاتی ئەنجامی راسپاردەی ئاسایشی گەل و وڵات شەهید بوون، لە ئیمام زەمان، ڕێبەری ئێران و بنەماڵەی ئەو سەردارە شەهیدە و دیکەی شەهیدان، سەرەخۆش دەکەین.
وێرای جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایشی گشتی دڵیایی دەدەین کە زنجیرەی فەرماندەیی سپای پاسداران بە توان و دەسەڵاتەوە لە پاڵ دیکەی هێزە چەکدارەکان ئامادەی وەڵامی یەکلایی و پەشیمانکەرەوە بە هێرشی ئیسرائیلین.
سپای پاسدارانی ئێران
23ی خەزەڵوەری 1404
Your Comment