بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەستەی بەڕێوەبەران یان شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە 19 دەنگی بەڵێ، سێ دەنگی نەخێر و 11 دەنگی بێ لایەن، بڕیارنامەی پابەندنەبوونی ئێران بە ئەرکەکانی پەسەند کرد.
هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئەرژەنتین، ئوسترالیا، بەلژیکا، ئیکوادۆر، ئۆکرانیا، کەنەدا، جۆرجیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، مەغریب، ئیتاڵیا، لۆکسمبۆرگ، هۆڵەندا و کۆڵۆمبیا دەنگیان بە بڕیارنامەکە دا.
ڕووسیا، چین و بورکینافاسۆ بە نەخێر دەنگیان دا و ١١ وڵاتی ئەفریقای باشوور، هیندستان، پاکستان، میسر، ئەندەنوسیا، بەرازیل، غانا، تایلەند، جەزائیر، ئەرمینیا و بەنگلادیش خۆیان لە بڕیارنامەی دژە ئێرانی ئەمریکا و ٣ وڵاتی ئەوروپی بەدوور گرت.
پاراگوای و ڤەنزوێلا مافی دەنگدانیان نەبوو لەم کۆبوونەوەیەدا. ئەم بڕیارنامەیە دۆسیەی ئێران ناگەیەنێتە ئەنجوومەنی ئاسایش.

نەیاران و لایەنگرانی بڕیارنامەی دژ بە ئێران لە کۆبوونەوەی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کام وڵاتانن.
News ID 55388
Your Comment