بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە وتاری "ژن و ئوستوورە" بە لەخۆگرتنی 12 وتاری وەرگێڕاو لە زمانەکانی ئینگلیزی و فارسی و بە تەرکیز لە سەر شوێنپێی ئەم مژارە لە کوردستاندا، و بە پێشەکیی د. نەجمەدین جەباری و پێداچوونەوەی جەماڵ کاڕەشی لە دووتۆی 367 لاپەڕەدا ئاراستە کراوە.
دەستەی وەرگێڕی ئەم کۆمەڵە پێکهاتوون لە د. ئەحمەد غوڵامی، شۆڕش فەرامەرزی، هاجەر هوشیار، شارام حاتەمی، ڕەزا سۆهرابی و لەیلا داڕنی.
پێشتر لەم گرووپە وەرگێڕە کۆمەڵەوتارەکانی "جەستە و کۆمەڵگا"، "فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێرن" و "مانای ژیان" بڵاو بۆتەوە
Your Comment