AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٧ ١٩:١٥

بەدران چیا کورد: لەسەر فرە دەنگی و لامەرکەزی کردنی سووریا سازش ناکەین

بەدران چیا کورد: لەسەر فرە دەنگی و لامەرکەزی کردنی سووریا سازش ناکەین

بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند کە لەسەر فرە دەنگی و لامەرکەزی کردنی سووریا سازش ناکەین، چونکوو ئەوە تەنیا ڕێگاچارەی دیمۆکراتیک بۆ کێشەکانی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەسەر فرە دەنگی و لامەرکەزی کردنی سووریا سازش ناکات، چونکوو ئەو تایبەتمەندیانە تەنیا ڕێگاچارەی دیمۆکراتیک بۆ کێشەکانی سووریایە.


ناوبراو زیادی کرد: فرە دەنگی لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای سووریایە و نابێت سسیتەمێک هەموو دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت و تایبەتمەندی ناوچە و کۆمەڵگا جیاوازەکان قبووڵ نەکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بڕیارە شاندی دانوستانکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ درێژەی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا سەفەری دیمەشق بکات.



News ID 55199

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha